ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بە فەرمی پۆلیتانۆ گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی پۆلیتانۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی نوێکردەوە.

کەمێک لەمەوبەر بە فەرمی ناپۆلی ئیتاڵی رایگەیاند، لەگەڵ ماتێیۆ پۆلیتانۆ گەیشتوونەتە رێککەوتن و گەرێبەستی هێرشبەرەکەیان نوێکردووەتەوە.

گرێبەستە نوێیەکەی پۆلیتانۆ لەگەڵ ناپۆلی تا هاوینی 2027 دەبێت، مووچەی ساڵانەشی لە نێوان 3/4 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

هێرشبەرە تەمەن 30 ساڵانییەکە لە هاوینی 2020 بە شێوەی خواستن لە ئینتەر میلانەوە پەیوەندی بە ناپۆلی کرد، لە هاوینی دواتر ناپۆلی بە بڕی 21 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی لە خواستنەوە کرد بە گرێبەستێکی درێژخایەن.

پۆلیتانۆ بە درێسی ناپۆلی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 175 یاری کردووە، 29 گۆڵی کردووە و 24 گۆڵیشی درووستکردووە. نازناوێکی سێریا ئەی و نازناوێکی جامی ئیتاڵیای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button