ئیسپانیا

بارسێلۆنا شوێنگرەوەیەک بۆ باڵدێ دەست نیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، چاودێری دۆخی یاریزانی ئەرجەنتینی، نیکۆلاس تاگلیافیکۆ دەکات تاوەکوو بیگواێتەوە ریزی یانەکەی.

چالاکییەکانی یانەی بارسێلۆنا، دوای راگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی چاڤی هێرناندێز لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە بەردەوامە، ئامانجی ئێستاشیان بەدەستهێنانی پشکە بۆ بەشداری کردن لە چامپیۆنزلیگی ساڵی داهاتوو. بارسا دەبێت تا کۆتایی وەرزەکە رکابەری بکات و هەر بەم بۆنەیە ئیدارەی وەرزشی بڕیاریداوە دوای پێکانەکەی ئالێخاندرۆ باڵدێی بەرگریکار، بە کۆدەنگی راهێنەر، شوێنگرەوەیەکی گونجاوی بۆ بدۆزێتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس، یەکێک لەو یاریزانانەی لەم بازاڕە زستانەدا بۆ جێگرتنەوەی باڵدێ لە بارسێلۆنا نزیکە، نیکۆلاس تاگلیافیکۆیە. یاریزانە ئەرجەنتینییەکە کە یاری بۆ ئۆڵۆمپیک لیۆن دەکات، چەند ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی لەلایەن ریال بیتس و ڤیاریال و گالاتاسرایەوە بۆ هاتووە، دوایین ئۆفەریش لەلایەن بارسێلۆناوە بووە.

ئەمە یەکەمجار نییە کە یانە کاتەلۆنییەکە گرنگی بەم بەرگریکارە ئەرجەنتینییە بدات. بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، لیۆن ئامادەیە تاگلیافیکۆ بە بڕی هەشت ملیۆن یۆرۆ بە شێوازی خواستن پێشکەشی بارسێلۆنا بکات.

تاگلیافیکۆ ساڵانێکی زۆر بەدرێسی ئەیاکس یاریی کردووە و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی 2022 پاڵەوانێتی جیهانی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button