دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ راهێنەران بەڕیز بۆ بارسێلۆنا وەستاون

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

میکێل ئارتێتا هاوشانی یۆرگن کڵۆپ و جولیان ناگلیسمان، لە لیستی کورتکراوەی بەربژێرانی بوون بە راهێنەری بارسێلۆنان – سەن

ئارتێتا دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە، واز لە راهێنەرایەتی ئارسیناڵ بهێنێت، هەرچەندە هێشتا 18 مانگ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە و دەیەوێت ببێتە راهێنەری بارسێلۆنا – سپۆرت

هانسی فلیک، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و بایرن میونشن بەربژێرە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا – بیڵد

ئەیسی میلان ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی جەیکوب کیویۆر پێشکەشی ئارسیناڵ کردووە – کالچیۆ مێرکاتۆ

پاریس سانجێرمان گەشینە بە گواستنەوەی بڕونۆ گویمارێس، یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد لە هاوینی داهاتوودا – میرەر

برێنتفۆرد ئامادەیە بڕی 25 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئانتۆنیۆ نوسا، یاریزانی کڵەب بروج خەرج بکات – ستاندارد

لوتن تاون بۆ گواستنەوەی دایکی هاشیۆکا، گفتوگۆکانی لەگەڵ سینت ترودیێن دەستپێکردووە – تێلێگراف

لیڤەرپوول دەیەوێت ریچارد هیوز، بەڕێوەبەری تەکنیکی بۆرنمس بکاتە شوێنگرەوەی یۆرگ شمادتکێ و پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی پێبدات – دەیلی مەیڵ

جۆناسان دەیڤد، هێرشبەری کەنەدی و لیل بووەتە ئامانجی سەرەکی چێڵسی – تێلێ فووت

بایەر لیڤەرکوزن لە نزیکەوە چاودێری ژان فیلیپێ ماتێتا، هێرشبەری فەرەنسی و کریستال پاڵاس دەکات و ئامادەیە بڕی 20 ملیۆن پاوەند خەرج بکات – سەن

فولهام دووەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی ئارماندۆ بڕۆخا پێشکەشی چێڵسی کردووە، ئۆفەرەکەی پێشووی 25 ملیۆن پاوەند بوو و رەتکرابووەوە – تیم تۆک

ئاستۆن ڤیلا سێیەم ئۆفەری بۆ گواستنەوەی مۆرگان رۆجەرز، یاریزانی ئینگلیزی پێشکەشی میدلزبڕە کردووە – بیرمینگهام مەیڵ

کاردیف سیتی، بلاکبێرن و لیدز یونایتد گرنگیان بە نات فیلیپس، بەرگریکاری لیڤەرپوول داوە – دەیلی مەیڵ

گوس پۆیێت دیارترین بەربژێرە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئایرلاند – تایمز

وێستهام تاوەکو ئێستا هیوای بە گواستنەوەی ئیبراهیم عوسمان، هێرشبەری گانی و یانەی نۆرشیلاندی نەرویجییە – سەن

سەندێرلاند گفتوگۆکانی لەگەڵ ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی چارلس ساگۆی جونیۆر دەستپێکردووە – فووتبۆڵ ترانسفێرس

ئەگەر چێڵسی نیازی گواستنەوەی هیچ یاریزانێکی هەبێت، پێویستە بەر لە داخرانی بازاڕی گواستنەوەکانی زستانە، دەستبەرداری یاریزانێک ببێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بابەتی زیاتر

Back to top button