ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

بایرن میونشن ئەستێرەیەكی لەدەستدا

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گورزێكی كوشندەی بەركەوت بە پێكانی كینگسلی كۆمان ئەستێرەی فەڕەنسی یانەكەی.

شەوی رابردوو ئۆگسبورگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

لە خولەكی 26ی یارییەكەدا كینگسلی كۆمان تووشی پێكان هات نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت ماتیاس تێل جێگای گرتەوە.

لە كاتی چوونە دەرەوەی لە یاریگا هۆمان نەیتوانیووە لەسەر پێیەكانی خۆی بڕوات و بە دارشەقەوە یاریگای جێهێشتووە.

كریستۆف فریوند بەڕێوەبەری یانە ئەڵمانییەكە ئاشكرایكرد، پێكانەكەی كۆمان باش و دڵنیاكەرەوە نیە، شتەكان بۆ كینگسلی باش دەر ناكەون، لەسەر ئەژنۆی كەوتە خوارەوە، پشكنینی زیاتری بۆ دەكرێت و دەیبینین.

بایرن میونشن بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی بۆندسلیگا دێت و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای بایەر لیڤەركوزنی پێشەنگەوە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button