ئیسپانیاگرنگترین

ئەنجامی تیروپشکی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا

یاریگا –

تیروپشکی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا.

کەمێک لەمەوبەر تیروپشکی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا، کە هەریەکە لە یانەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئاتلێتیک بلباو، ریال مایۆرکا و ریال سۆسیداد خۆیان گەیاندووەتە ئەم قۆناخە.

لە ئەنجامی تیروپشکەکەش، لە قۆناخی پێشکۆتایی جامەکە ئاتلێتیکۆ مەدرید رووبەڕووی ئاتلێتیک بلباو دەبێتەوە، ریال مایۆرکا و ریال سۆسیدادیش رووبەڕوو دەبنەوە.

هاوشێوەی ساڵی رابردوو، یارییەکانی ئەم قۆناخە بەشێوازی چوون و هاتن بەڕێوەدەچن، هەر یانەیەک یارییەک لە یاریگای خۆی و یارییەک لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەکات و بەپێی ئەنجامی هەردوو یارییەکە یانەیەکیان دەگاتە یاریی کۆتایی.

بۆ گەیشتن بەم قۆناخە، ئاتلێتیکۆ مەدرید شکستی بە سێڤییا هێنابوو، بلباویش بارسێلۆنای کردبووە دەرەوە. سۆسیداد و مایۆرکاش لەسەر حسابی سێڵتا ڤیگۆ و جیرۆنا گەیشتوونەتە ئەم قۆناخە.

یارییەکانی چوون لە 7ـی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچن، ئاتلێتیکۆ لە یاریگای واندامیترۆپۆلیتانۆ میوانداری بلباو دەکات، سۆسیدادیش دەبێتە میوانی مایۆرکا.

یارییەکانی گەڕانەوەش لە 22ـی هەمان مانگ بەڕێوەدەچن، بلباو لە سان مامێس میوانداری ئاتلێتیکۆ دەکات و سۆسیداسیش لە ئانوێتا میوانداری مایۆرکا دەکات.

هاوکات سەرجەم یارییەکان لە کاتژمێر 10 شەو بەکاتی کوردستان بەڕێوەدەچن.

بابەتی زیاتر

Back to top button