ئاسیاجامی ئاسیا 2023گرنگترین

گۆڵپارێزە کوردەکەی ئێران دوای گێڕانەوەی پێناڵتییەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاگر دەکاتەوە

یاریگا –

عەلیڕەزا بێیرانڤەند گۆڵپارێزی بەناوبانگی کورد بە گێڕانەوەی پێناڵتییەکان هەمووانی سەرسام کردووە، لە دوایین یاریی هەڵبژاردەکەی لە جامی ئاسیا لێدانێکی دیکەی سزای گەڕاندەوە.

عەلیڕەزا بێیرانڤەند گۆڵپارێزی بەناوبانگی کورد لە دوایین یاریی ئێران بەرامبەر ئیمارات لێدانێکی سزای یەحیا غەسانی گەڕاندەوە، کە لەوەتەی پێناڵتییەکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی گەڕاندووەتەوە لە گێڕانەوەی پێناڵتی دەدرەوشێتەوە.

گۆڵپارێزە کوردەکە دوای ئەوەی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2018 پێناڵتییەکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی لە یاریی نێوان ئێران و پۆرتوگاڵ گێڕایەوە، لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا لەکۆی ئەو 15 پێناڵتییەی رووبەڕووی کراونەتەوە، تەنیا 5 پێناڵتی گۆڵ کراون، عەلیڕەزا 10 پێناڵتی گێڕاوەتەوە واتە %66ـی پێناڵتییەکانی بەرپەرچداوەتەوە.

گۆڵپارێزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان دووەمجارە لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەرپەرچی پێناڵتی بداتەوە، پێشتر لە جامی ئاسیای 2019 لە یاریی بەرامبەر عومان پێناڵتی گەڕاندەوە، ئەو گۆڵپارێزە کوردە بەشداریی هەر پاڵەوانێتییەکی کردبێت بەلایەنی کەم لێدانێکی سزای لە پاڵەوانێتییەکە بەرپەرچداوەتەوە.

بێیرانڤەند رۆژی 21/09/1992 لە شاری ئیلام لە پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، پێشتر لە ریزی یانەکانی رۆیال ئانتوێرپی بەلجیکی و بواڤێشتای پۆرتوگاڵی یاریی کردووە و ئێستا لە یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی یاریی دەکات، بە درێسی هەڵبژاردەی ئێران 66 یاریی نێودەوڵەتی کردووە 40 کلین شیتی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button