چامپیۆنزلیگ

کاپیلۆ: ریال مەدرید یان مان سیتی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بەدەست دەهێنێت

یاریگا –

فابیۆ کاپیلۆ پێشبینی دەکات ریال مەدرید یان مانچێستەر سیتی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنن و بێڵینگهام و ئێمباپێش بە جێنشینی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و مێسی دەزانێت.

فابیۆ کاپیلۆ راهێنەری ئیتاڵی پێشووی ریال مەدرید لە دیمانەیەکی دەڵێت :’پێشبینی دەکەم مانچێستەر سیتی یان ریال مەدرید نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنن، بێڵینگهام و ئێمباپێ دەبنە جێنشینی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و مێسی، ئەم دووانە دەگەنە لوتکە و دەبنە شوێنگرەوەی کریستیانۆ و مێسی’.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەبارەی کارلۆ ئەنچیلۆتی دەڵێت :’ئەنچیلۆتی راهێنەری ژمارە یەکی ئێستای جیهانە، بچێتە هەر شوێنێک نازناوی بەدەستهێناوە و سەرکەوتوو بووە، لە ئەڵمانیا و ئینگلتەرا و ئیتاڵیا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ئەنچیلۆتی لە جلەوگرتنی ژووری جلگۆڕین زۆر لێهاتووە’.

لەبارەی ئاستی بێڵینگهامیش دەڵێت :’هەرکاتێک یاریزانانی ئینگلتەرا بچنە دەرەوەی وڵاتەکەیان تووشی کێشە دەبن، بەڵام بێڵینگهام سەرەتا چووە ئەڵمانیا و لەوێ خۆی گونجاند، ناوەڕاستکارێکی کامڵە و لە ئاستێکی بەرزدا دەردەکەوێت، ئەو یاریزانێکی سەرکردەیە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button