ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

بەیاننامەی فەرمی لیڤەرپوول سەبارەت بە محەمەد سەڵاح

یاریگا –

بەیاننامەی فەرمی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی سەبارەت بە ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی محەمەد سەڵاحی میسڕی.

لە یاری میسڕ بەرامبەر گانا، محەمەد سەڵاح لە خولەكی 47 بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت و نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات.

مۆ سەڵاح لە نێو هاندەرانەوە ئامادەی یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر كەیپ ڤێردی بوو، دواتر بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەشتی ئینگلتەرا دەكات.

بەیاننامەی فەرمی لیڤەرپوول سەبارەت بە محەمەد سەڵاح:

محەمەد سەڵاح رۆژی چوارشەممە دەگەڕێتەوە ناوەندی مەشقەکانی لیڤەرپوول بۆ دەستپێکردنی بەرنامەیەکی چڕی چاکسازی لەگەڵ ستافی پزیشکی یانەكە، سەبارەت بەو پێکانە ماسولکەیەی هەفتەی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی میسر تووشی بوو.

پێكانەكە لەوە قورستر بوو چاوەڕوان دەكرا، لە نیوەی یەكەمی یاری جامی نەتەوەكانی ئەفریقا لەگەڵ گانا هێرشبەرەكەی ناچار كرد یاریگا جێبهێڵێت، لەگەڵ یەكێتیی تۆپی پێی میسڕ رێككەوتنێك كرا بۆ ئەوەی سەڵاح لە لیڤەرپوول چارەسەری بۆ بكرێت.

سەڵاح لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ لیڤەرپوول دەستبەجێ دەست بە کارکردن لەگەڵ ستافی پزیشکی یانەکە دەكات، بە ئامانجی گەڕانەوەی بۆ یاریکردن بە زووترین کات بۆ یانەکە و وڵاتەکەی، ئەمەش باشترین چانسی پێدەبەخشێت بۆ گەڕانەوەی بۆ بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دوای سەركەووتنی میسڕ بۆ قۆناخی داهاتوو.

میسڕ بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناخی داهاتووی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا.

بابەتی زیاتر

Back to top button