ئه‌ڵمانیا

سانچۆ ئاشکرای دەکات کێ لە پشت گەڕانەوەی بووە بۆ دۆرتمۆند

یاریگا –

جەیدن سانچۆ ئەو نهێنیە دەدرکێنێت کە هۆکاری سەرەکی بووە لە پشت بڕیاری گەڕانەوەی بۆ دۆرتمۆند پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢١ سیگناڵ ئیدوناپارکی جێهێشت بۆ پەیوەندیکردنی بە مانچستەر یونایتد.

لە دیمانەیەکیدا لە کەناڵی یوتوبی یانە ئەڵمانیەکەوە بڵاو کراوەتەوە، جەیدن وا دەردەکەوێت ڕۆژانی دڵخۆشیی و ئاسوودەیی بۆ گەڕاوەتەوە لە یانەکەی پێشووتری. هاوکات باس لەوەش دەکات، دوای ئەو گرفتانەی لە مانچستەر بۆی دروست بوو بە تایبەت لەگەڵ ئێریک تین هاگی ڕاهێنەر، ئەوەی هۆکار و هاوکار بووە لە ڕاوێژ لەگەڵیدا بۆ گەڕانەوەی بۆ دۆرتمۆند مارکۆ ڕۆیس بووە

رۆیس پێی وتم بگەڕێمەوە بۆ دۆرتمۆند. ئەمە زانیاریی ناوخۆی یانەکە بوو. پێی وتم هەرکات تۆ ئامادە بیت ئەوا من لێرەم بۆ هاوکاریت برا. من هەمیشە ئەوەم لە خەیاڵدا بوو کە هەر جێگەیەک بۆی بچم و نەگونجێم، ئەوا دۆرتمۆن ئەو شوێنەیە کە باش دەیزانم و هەمووانیش لە دۆرتمۆند لە ناوەوە و دەرەوە دەمناسن. شتێکی باشە کە یانەکە و یاریزانەکانیش پاڵپشتیم دەکەن

سەبارەت بە هەستی ئێستای لە ماڵەکەی پێشووی، ئەستێرە ئینگلیزییەکە زۆر ئەرێنی گوزارشی لە خۆی کرد و وتی

دڵخۆشیی، چێژ، خۆشیی و وزە… ئەو وشانەن کە دەتوانن گوزارش لە هەستم بکەن.

بە گەڕانەوەی بۆ دۆرتمۆند کە بە خواستنە تا کۆتایی وەرز، سانچۆ لە دوو یارییدا دوو ئەسیستی کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button