یاریگا –
ئێمریک لاپۆرتی یاریزانی نەسڕی سعودی هێرشێکی توند دەکاتە سەر سعودییەکان.
لاپۆرت لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی سێ وەرزە و بە بەهای 27 ملیۆن یۆرۆ، لە مانچێستەر سیتی ئینگلیزییەوە پەیوەندی بە نەسڕی سعودی کرد.
بەڵام تەنیا دوای شەش مانەوە لە سعودیە، بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی ئاس، رەخنەیەکی زۆر ئاراستەی سعودیەکان دەکات و دانیش بە چەند راستییەکدا دەنێت.
Una entrevista a Aymeric Laporta en la que descubre que no todo es oro lo que reluce en Arabia. https://t.co/J1fY3FXN1F
— Juan Jiménez Salvadó (@juanjimenista) January 20, 2024
تەنیا بۆ پارە چوومە نەسڕ، خۆزگە لەگەڵ گواردیۆلا دەمامەوە، سعودیەکان پابەندی بەڵێنەکانیان نین و خواستەکانمان بەچاوێکی کەم سەیردەکەن.
لەڕووی کوالیتی ژیانیشەوە چاوەڕوانی شتێکی جیاوازترم دەکرد، رۆژی وا هەیە سێ کاتژمێر لە جەنجاڵی شەقامەکان گیردەخۆین، لە ریاز کاتێکی زۆرمان بەفیرۆ دەچوو.
ئێرە لەگەڵ ئەوروپا زۆر جیاوازە، سعودیەکان زۆر بە سوکی لە هەمووشتێک دەڕوانن، لە ئەوروپا مووچەیەکی باشت پێدەدەن، بەڵام بەردەوام ئاگادارت دەکەنەوە و یاساکان توند و تۆڵن.
هیچ ئاسانکارییەکان بۆ نەکردووین، جیا لەمن زۆربەی یاریزانەکانی دیکەش ناڕازین.
تا ئێستا بیرم لەوە نەکردووەتەوە خولەکە جێبهێڵم، بەڵام ئەگەر دۆخەکە هەر بەمشێوەیە بێت، سعودیە جێدەهێڵم.
🚨🗣️ Aymeric Laporte on his situation in Saudi Arabia: “It’s a big change compared to Europe, but in the end, it’s the adaptation that counts. They didn’t make it easy for us. In fact, there are a lot of players who are dissatisfied, but hey, we work on it every day.” 🇸🇦… pic.twitter.com/NGU9mf1lja
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) January 20, 2024