ئینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد زیرەکی دەستکرد بەکاردێنێت

یاریگا

بەرپرسانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا، بڕیاریانداوە گۆڕانکاری گەورە لە کامپی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەیان هەروەها سیستەمی شیکاریدا بکەن.

جەیمس داکەر لە رۆژنامەی ئاتلێتیک ئاشکرای دەکات، بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان بڕیاریانداوە بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆی مانچێستەر میترۆپۆلیتان زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنێت بۆ باشترکردنی ئاستی تیپەکەی. ئەم هەنگاوە پێش هاتنی گروپی ئینیۆس ئەنجامدرا، بەڵام سێر دەیڤ برایلسفۆرد کە بەرپرسی سەرکردایەتیکردنی تیپی ڕاتکلیفە، پێشوازی لێدەکات و هەوڵدەدات هەڵسەنگاندن بۆ توانای بەشە جیاوازەکانی یانەکە بکات.

بە سوود وەرگرتن لە پڕۆژەی کورتخایەن و درێژخایەن، پسپۆڕانی زانکۆی میترۆپۆلیتان چاویان لە باشترکردنی ئاستی تیپەکانی پیاوان و ئافرەتان و ئەکادیمیای مانچستەر یونایتدە. لە هەنگاوی یەکەمدا چاوەڕوان دەکرێت بە هاوکاری زیرەکی دەستکرد ئەو زانیاریانەی لە ناو یارییەکاندا تۆمارکراون شیبکەنەوە. هەروەها لە مانگی نیسانەوە شارەزایانی مانچێستەر یونایتد بەدوای هەڵسەنگاندنێکی تەکنیکی و تاکتیکی و جەستەیی تیپەکەیان دەکەن.

پڕۆژەیەکی دیکەی خوێندکارانی دکتۆرا لە مانچێستەر میترۆپۆلیتان بریتی دەبێت لە پەرەپێدانی ڕێگەیەکی نوێ بۆ خۆپاراستن لە پێکانەکانی بەستەرە خاچدارەکان لە تیپی ئافرەتانی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button