عێراقگرنگترین

فەرمی: حەیدە عەبدولئەمیر بووە راهێنەری یانەی هەولێر

یاریگا

حەیدەر عەبدولئەمیر بە شێوەیەکی فەرمی لە شوێنی عەباس عوبێد، بووە راهێنەری یانەی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.

هەژمارەی فەرمی یانەی هەولێر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ حەیدەر عەبدولئەمیر یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق گەیشتنە رێکەوتن و لە شوێنی عەباس عوبێد ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان، لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەگرێتە ئەستۆ.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە فیراس شێخلی وەکو یاریدەدەری راهێنەری نوێ یانەکەیان گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کراوە.

حەیدەر عەبدولئەمیر پێشتر لە وەرزی 2011 بۆ 2012 لە ریزەکانی یانەی هەولێر وەکو یاریزان یاریی کردووە و هەروەها یەکەمین ئەزمونی راهێنەرایەتی وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی زاخۆ بوو، بەڵام هەر زوو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button