ئاسیاکوردستانگرنگترین

راهێنەرە نوێیەکەی هەولێر داوای گواستنەوەی چوار یاریزانی نوێ و بەڕێکردنی یاریزانێکی پیشەگەر لە یانەکە دەکات

Yariga App

یاریگا 

 حەیدەر عەبدولئەمیر راهێنەری نوێی یانەی هەولێر داوای گواستنەوەی چوار یاریزانی نوێی لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە، بۆ ئەوەی تیپەکەی بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق تۆکمەتر بکات. 

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، حەیدەر عەبدولئەمیر کە چەند رۆژێکە وەکو راهێنەری یانەی هەولێر دەستبەکاربووە، داوای گواستنەوەی ناوەڕاستکارێک، بەرگریکارێکی راست، بەرگریکارێکی دڵی بەرگری و گۆڵپارێزێکی کردووە. راهێنەرە نوێیەکەی هەولێر لە ئاستی خەلیفە ئەبوبەکر ناوەڕاستکاری پیشەگەری یانەکەش رازی نییە و تواناکانی ئەو یاریزانەی لەلا پەسەند نییە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەکەی قەڵاومنارە بۆ ئەوەی داواکارییەکانی راهێنەرە نوێیەکەی جێبەجێ بکات، ئێستا چاودێری دوو یاریزانی بەشداربووی جامی نەتەوەکانی ئاسیا دەکات، بۆ ئەوەی دوای پاڵەوانێتییەکە بیانگوازێتەوە ریزەکانی. 

یانەی هەولێر لە نێوان سێ گۆڵپارێز دەیەوێت یەکێکیان هەڵبژێرێت بۆ ئەوەی لەم وەرزە پارێزگاریی لە گۆڵی یانەکەی پایتەخت بکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەولێر لە نێوان فەهد تاڵیب گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێراق، سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێزی پێشووتری یانەکە و ئێستای یانەی نەجەف و رەعد سەلیم گۆڵپارێزی پێشووی یانەی کەرخ یەکێکیان دەگوازێتەوە ریزەکانی بۆ ئەوەی ببێتە پاسەوانی گۆڵی یانەکە.

هەولێر لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دوای تێپەڕبوونی 12 گەڕ 12 خاڵی کۆکردووەتەوە لە پلەی چواردەمی ریزبەندی دێت، زەردپۆشەکان 11 گۆڵیان کردوەە و 15 گۆڵیان لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button