ئاسیا

هێندەرسۆن بەبێ وەرگرتنی مووچەکەی سعودیەی جێهێشت

یاریگا

جۆردان هێندەرسۆن بەبێ ئەوەی هیچ مووچەیەک یاخود شایستەدارییەک لە یانەی ئیتیفاقی سعودی وەربگرێت، ئەو یانەیە جێهێشت و بەرەو هۆلەندا گەشتی کرد.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی پێشووی یانەی لیڤەرپوول، دوای ئەوەی توانی یانەکەی رازی بکات دەستبەرداری بن، یانەکەی جێهێشت و بەرەو هۆلەندا بەرێکەوت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، هێندەرسۆن لەوەتەی پەیوەندی بە یانەی ئیتیفاق کردووە، هیچ مووچەیەک و شایستەی دارایی وەرنەگرتووە.

ناوەڕاستکارەکەی یانەی ئیتیفاقی سعودی، بە مەبەستی بەشداری کردن لە پشکنینە پزیشکیەکانی یانەی ئەیاکس، گەشتی هۆڵەندای کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button