ئینگلتەراگرنگترین

عەبدولفەتاح بێ چانسترین یاریزانی ئەم هەفتەی ئەوروپایە

یاریگا

یانەی لێستەر سیتی ئینگلتەرا لە چامپیۆن شیپ ئەمڕۆژانە ڕکابەرییەکی بەهێز دەکات، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە پرێمەر لیگ و لەوێ ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوەکە بکاتەوە.

دوای دەست پێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا زۆرێک لە یانەکانی ئینگلتەرا بێبەش دەبن لە تواناکانی یاریزانە ئەفریقییەکانیان، بەڵام چیرۆکی یانەی لێستەر سیتی و عەبدولفەتاحی یاریزانی هەڵبژاردەی گانا هەروەها یانەکەیان زۆر جیاوازە لەگەڵ یانەکانی دیکە.

یاریزانەکەی هەڵبژاردەی گانا بڕیاریداوە لە پێناو هاوکاریکردنی یانەکەی لە پێناو گەڕانەوە بۆ پرێمەرلیگ، نەچێتە جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا و لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری ئەم پاڵەوانێتییە نەکات، بەڵام ئەوەی بە سەر ئەم یاریزانە هاتووە کەم یاریزانی بێچانس هەبوونە ئەمەی بەسەر بێت.

چیرۆکەکەی عەبدولفەتاح لێرە دەست پێدەکات ئەو یاریزانە لە دوایین یاری یانەکەی بەرامبەر کاونتری سیتی کە ڕۆژی ڕابردوو بە ڕێوەچوو، لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکەوە بە کارتی سووری ڕاستەوخۆ بە هۆی توندی هەڵەکەی لە یارییەکە دەرکرا.

دوای ئەم کاتە سوورەی عەبدولفەتاح ئەنجومەنی چامپیۆن شیپ بڕیاریداوە ئەو یاریزانە بۆ سێ یاری داهاتووی یانەکەی سڕ بکات، بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە ناتوانێت تاوەکو سێ هەفتەی داهاتوو لەگەڵ یانەکەی بەشداری هیچ یارییەک بکات، لە هەمان کاتدا ناتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی بەشداریی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button