جامی ئاسیا 2023عێراقگرنگترین
حکومەتی عێراق کارئاسانی بۆ گواستنەوەی هاندەران بۆ قەتەڕ دەکات
حکومەت تێچووی بەشێکی بلیتەکانی گواستنەوە دەگرێتە ئەستۆ
یاریگا –
حکومەتی عێراق کارئاسانی بۆ گواستنەوەی هاندەرانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ دەوحە، پایتەختی قەتەڕ دەکات.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کارئاسانی بۆ گواستنەوەی هاندەران و بە نرخی پاڵپشتیکراو لەلایەن حکومەتەوە دەکرێت.
قۆناخی یەکەمی گواستنەوەی هاندەران لە رۆژانی 15, 18, 19, 20, 24 و 25 دەبێت. بەبێ ئەوەی ناوی هیچ فڕۆکەخانەیەک بهێنێت.
حکومەتی عێراق بەشێک لە نرخی بلیتەکانی گواستنەوەی ئاسمانی لە ئەستۆ دەگرێت و میکانیزمێک بە کۆمەڵێک مەرجەوە دانراوە.
مەرجەکان
- خوازیار دەبێ هەڵگری پاسپۆرت بێت و شەش مانگ بۆ وادەی بەسەرچوونی مابێت.
- دەبێ بلیتی چوون و گەڕانەوە لە لقەکانی کۆمپانیای عێراق ئێروەیسی نێو عێراق بکڕدرێن.
- پێویستە خوازیار کاردی (هەیا)ی هەبێت و بەسەرنەچووبێت، ئەگەر کاردی هەیاشی نەبێت، پێویستە هەڵگری ڤیزای قەتەڕ بێت و هۆتێلی دەستبەرکردبێت.
- خوازیار ژمارەی مۆبایڵ لە کۆمپانیا جێدەهێڵێت، تاوەکو لەڕێگەی یەکێک لە ئەپلیکەیشنەکانی (واتسئاپ، ڤایبەر، تێلێگرام…هتد) پەیوەندی پێوە بکرێت.