کوردستانکێ باشترینە؟گرنگترین

تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین پێکهاتەی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین پێکهاتەی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان دەکات، کە ئاکرێ بووە پاڵەوانی زستانەی خولەکە و چوارقوڕنە و شێروانەش پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا.

یارییەکانی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان کۆتایی هات، کە ئاکرێ بە راهێنەرایەتی هەژار سابیر بووە سوپرایزی ئەم وەرزە و پلەی یەکەمی خولەکەی بە 27 خاڵ گرتووە، چوارقوڕنە و شێروانە بە جیاوازیی دوو خاڵ لەدوای ئاکرێ لە پلەی دووەم دێن.

تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین پێکهاتەی قۆناخی یەکەمی خولەکەی بە پشتبەستن بە ئامار و ئەنجام و هەڵسەنگاندنی شارەزایان دەستنیشان کردووە، سێ یاریزانی ئاکرێ لە پێکهاتەکەدان.

باشترین پێکهاتەی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان: دلێر حاتەم (هەندرێن)، محەمەد شێرزاد (هەندرێن)، کاردۆست عەلی (رانیە)، مەحموود شاکر (چوارقوڕنە)، میران محەمەد (سیروانی نوێ)، مئویەد سەفا (شێروانە)، فەرزندە محەمەد (دەربەندیخان)، شەوکەت محەمەد (ئارارات)، یادگار ئیبراهیم (سەیدسادق)، دانا کامەران (پێشمەرگەی هەولێر)، ئەرکان مەنسوڕ (ئاکرێ).

یەدەکەکان: هۆگر عەلی (زاخۆ)، رێکار هاشم (پێشمەرگەی هەولێر)، حوسێن فەیسەڵ (ئاکرێ)، رێزدار وەلی (سۆران)، سەفین ئەمین (چوارقوڕنە)، بیلال ساڵح (برایەتی)، سەڵاح حەسەن (ئاکرێ).

باشترین راهێنەر: هەژار سابیر (ئاکرێ).

ئاکرێ بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ بووە پاڵەوانی زستانەی خولی نایابی کوردستان، دانا کامەران هێرشبەری پێشمەرگەی هەولێر بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە و میران محەمەد لە سیروانی نوێ و مئویەد سەفا لە شێروانە بە 6 ئەسیست پێشەنگی گۆڵدروستکارانی خولەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button