ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی سیمیۆنی دوای یارییەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید

یاریگا –

لێدوانەكانی دیێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید.

شەوی رابردوو ئاتلێتیكۆ مەدرید و ریال مەدرید لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە بەرژەوەندی ریال مەدرید كۆتایی هات.

لە لێدوانەكانی دوای یارییەكە دیێگۆ سیمیۆنی گوتی:

بە یاریزانەكانمم گوت كە یارییەكی باشیان ئەنجامدا، ئێمە زۆر لە یەكەوە نزیك بووین، پێوویستە لە هەندێك بارودۆخەوە زیاتر فێر ببین.

راهێنەرە ئەرجەنتینیەكەی رۆخی بلانكۆس بەردەوام بوو گوتی:

زۆر دڵخۆشم دوای ئەوەی بیستم کە خەڵکی وڵاتە عەرەبییەكان هاتوون بۆ هاندانمان، ئێمە هەست بە نزیکایەتییەکی زۆر دەکەین لەگەڵیان لە یاریگاکان و ئەمەش زۆر گرنگە بۆ گەشەکردنی یانەکە، لە 90 خولەکدا زۆر باش یاریمان کرد.

سەبارەت بە تۆڵە كردنەوە لە دێربی داهاتوو، سیمیۆنی گوتی:

تۆڵە كردنەوە نییە، لە تۆپی پێدا تۆڵە كردنەوە نییە، بەڵكو یارییەكی نوێ هەیە كە لە یارییەكەی ئەمڕۆ تەواو جیاواز دەبێت.

سەبارەت بە یاری داهاتوویان بەرامبەر ریال مەدرید راهێنەرەكەی ئاتلێتیكۆ مەدرید گوتی:

ئەوەی لەدەستچوو لە ئێستاوە لەدەستچووە، رۆژی پێنجشەممە یارییەکی تری نایاب دەبێت، بەرامبەر رکابەرێکی خاوەن توانای گەورە، دەبێت ئەو چەکانە بدەینە یاریزانەکان کە پێویستیانە، رکابەرییەکی جوانە و هیوادارم یارییەکی باش لەگەڵ هاندەرانمان ئەنجام بدەین.

لە كۆتاییشدا گوتی:

ریال مەدرید بە شایستەیی یارییەكەیان بردەوە، ئەوان باشتر یارییان كرد و شایەنی بردنەوە بوون.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دووبارە ئاتلێتیكۆ مەدرید و ریال مەدرید لە یاری جامی شای ئیسپانیا لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ رووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button