ئیسپانیاسعودیە

ڤاڵڤێردی پارەی سعودیەکان ڕەت دەکاتەوە

یاریگا –

فیدریکۆ ڤاڵڤێردی جەختی کردەوە کە پارە ناتوانێت لە ڕیاڵ مەدریدی دابڕێنێت و خۆشەویستی خۆی بۆ یانەکە دووپات کردەوە.

ڤاڵڤێردی کە کە ئێستا لەگەڵ شاندی یانەکەی لە سعودیەیە بۆ ئەنجامدانی یارییەکانیان لە جامی سوپەری ئیسپانیا، بۆ مۆڤیستار وتی

لە ئێستا بۆ من مەحاڵە بڕۆمە خولی سعودیە. هیچ دەرفەتێک نییە بۆ ئەوە. 10، 20 یاخود 30 ملیۆنێک ژیانم ناگۆڕێت. من لە ڕیاڵم کە باشترین یانەی جیهانە. ژیانم لە مەدرید خۆش دەوێت و خانەوادەکەشم هەروا. ئیتر ئەوە هەموو شتێکە.

ئەستێرە ئۆرەگواییەکە لە ساڵی 2017ـەوە تا ئێستا یاریی بۆ شاهانەکان دەکات و چەند ساڵێکیشە وەک کۆڵەکەیەکی هەرە سەرەکی قەڵای سپی پشتی پێ دەبەسترێت.

وا بڕیارە سبەی شەو کاتژمێر 10:00 بە کاتی کوردستان ڕیاڵ و ئەتڵەتیکۆ لە جەنگی گەیشتن بە یاریی کۆتایی جامی سوپەر، لە سەر خاکی سعودیە ڕووبەڕووی یەک ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button