ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وردەكاری رێككەوتنی نێوان تیمۆ فێرنەر و تۆتنهام

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان وردەكاری رێككەوتنی نێوان تیمۆ فێرنەر هێرشبەری ئەڵمانی یانەی لایپزیگ و تۆتنهامی ئینگلیزیان ئاشكرا كرد.

تۆتنهام لەگەڵ لایپزیگ سەبارەت بە گواستنەوەی فێرنەر بە شێوەی خواستن گەیشتە رێككەوتن، كە پێشتر لە چێڵسی یاری دەكرد.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس ئاشكرایكرد، تیمۆ فێرنەر سەبارەت بە پەیوەندیكردنی بە تۆتنهامەوە گەشتی لەندەن دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆتنهام لەگەڵ لایپزیگ گەیشتوونەتە رێككەوتوون، یانە ئینگلیزیەكە لە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی لە هاویندا دەتوانێت بە 17 ملیۆن یۆرۆ بە شێوەیەكی هەمیشەیی بگوازێتەوە.

لە كۆتایشدا ئەوە هاتووە، ئەمڕۆ یاریزانە ئەڵمانیەكە پشكنینە پزیشكیەكان لەگەڵ یانە نوێیەكەی ئەنجام دەدات.

تیمۆ فێرنەر و جامی ئەڵمانیا

فێرنەر لەگەڵ لایپزیگ 213 یاری كردووە و توانیویەتی 113 گۆڵ بكات و 47 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button