دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئێمباپێ دڵی مەدریدییەکان خۆش دەکات و بارسا بەدوای یاریزانێکی خانەنشینەوەیە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

کیلیان ئێمباپێ، یاریزانی پاریس سانجێرمان رازیبووە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات – فووت مێرکاتۆ

ئۆفەری ئەمجارەی ریال مەدرید بەراورد بە ئۆفەری هاوینی 2022 کەمترە – ئاتلێتیک

تاوەکو ئێستاش ئێمباپێ بڕیاری کۆتایی نەداوە و رەنگە پەیوەندی بە یانەیەکی پرێمەرلیگەوە بکات – تایمز

یوڤێنتوس لە کێبڕکێی گواستنەوەی کاڵڤن فیلیپس، یاریزانی مانچێستەر سیتی کشایەوە، پارەی داواکراوی بەردەست نییە – فابریزیۆ رۆمانۆ

چەند لایەنێک، جیسێ لینگارد، یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتدیان پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بابەتێکی فەرمی نییە – سپۆرت

دەرفەتی نیوکاسڵ یونایتد بۆ گواستنەوەی فیلیپس زیاترە و رەنگە تاوەکو کۆتایی وەرز بە خواستن بیگوازێتەوە – دەیلی مەیڵ

رەنگە جارێکی دیکە لیڤەرپوول دەرگا بۆ جۆردان هێندرسن، یاریزانی ئیتیفاق بکاتەوە – میرەر

ئێڤەرتن بڕی 60 ملیۆن پاوەند وەک بەهای ئامادۆ ئۆنانا دەستنیشانکردووە، ئارسیناڵ دەیەوێت بەختی خۆی لەگەڵ یاریزانی بەلجیکی تاقیبکاتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

چێڵسی، مانچێستەر یونایتد، میلان لە نزیکەوە چاودێری ژان کلێر تۆدیبۆ، یاریزانی نیس دەکەن، یانە فەرەنسییەکە ئامادەنییە لە مێرکاتۆی زستانەدا دەستبەرداری ببێت – RMC

ئیڤان تۆنی ئامادەیە یارییەکانی لەگەڵ برێنتفۆرد دەستپێبکات و بیری لە جێهێشتنی یانەکە نەکردووەتەوە – میرەر

یوڤێنتوس ئامادەیە گرێبەستی وێستن مەککین، یاریزانی ئەمریکی درێژبکاتەوە – گۆڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button