ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لاوتارۆ مارتینێز هەموو شتێکی ئاشکرا کرد

بەم زووانە...

یاریگا –

لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی مانەوەی لە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی راگەیاند.

ئەمڕۆ لە یارییەکانی گەڕی 19ـی سێریا ئەی، ئینتەر میلان لە یاریگای جیوزێپی میازا میوانداری ڤیڕۆنای کرد، یارییەکەی 2-1 بردەوە و لاوتارۆ مارتینێزیش گۆڵی یەکەمی یانەکەی کرد.

پاش کۆتایی هاتنی یارییەکە، هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە  مژدەیەکی خۆشی بە هاندەرانی تیپەکەی دا و مانەوەی خۆی لە ریزەکانی ئینتەر راگەیاند.

نزیکم لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و تەنیا پەیوەستە بە کاتەوە.

هێرشبەرە تەمەن 26 ساڵانییەکە لە هاوینی 2018 بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە راسینگ کڵەبی ئەرجەنتینییەوە پەیوەندی بە ئینتەر میلان کرد.

بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 262 یاری کردووە، 120 گۆڵی کردووە و 40 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی سێریا ئەی، دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵ ئینتەر بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button