ئیسپانیاگرنگترین

ڤیدیۆ | ئاراندینا لەپێناوی یارییەکەی ریال مەدرید یاریگاکەی نۆژەنکردووەتەوە و ژمارەی کورسییەکانی زیاد کردووە

Yariga App

یاریگا –

ئاراندینا ئەو یانەیەی ئەمشەو لە جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە، لەپێناوی یارییەکەی بەرامبەر مەدریدییەکان یاریگاکەی فراوان کردووە و ژمارەی کورسییەکانی یاریگاکەی زیاد کردووە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئاراندینا بۆ یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید یاریگاکەی نۆژەنکردووەتەوە و ژمارەی کورسییەکانی یاریگاکەی گەیاندووەتە 10 هەزار کورسی، بلاجکتۆرەکانی یاریگاکەی زیاد کردووە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پێشوازیی لە ریال مەدرید بکەن.

ئەمشەو لە قۆناخی 32ـی جامی شای ئیسپانیا، ئاراندینا لە یاریی چوون لە یاریگای ئێلمۆنتیسییۆ میوانداریی ریال مەدرید دەکات، کە یاریگاکە لە بنەڕەتدا شوێنی تەنیا شەش هەزار هاندەر دەگرێت، بەڵام بەرپرسانی یانەکە ژمارەی کورسییەکانی یاریگاکەیان بۆ یارییەکەی ئەمشەو گەیاندووەتە 10 هەزار کەس.

یاریزانانی ئاراندینا دوێنێ هەینی، دوای ئەوەی دوایین مەشق و راهێنانیان بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ ئەنجام دا، وێنەیەکیان یادگاریی لەگەڵ درێسی ریال مەدرید گرت، لەکاتێکدا ئەمشەو ئەو یانەیە رکابەرییانە، یاریزانەکانی ئاراندینا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی دوای یارییەکەی ئەمشەو درێسی یاریزانەکانی ریال مەدریدیان لە نێوان خۆیان دابەش کردووە، بۆ ئەوەی دوای یارییەکە درێسەکانیان لێوەربگرن.

May be an image of american football and text

ئاراندینا ساڵی 1987 دامەزراوە و تەمەنی یانەکە تەنیا 37 ساڵە، لە ریزی یانە پلە چوارەکانی ئیسپانیا یاریی دەکات و لە بۆرسەدا نرخی یانەکە ملیۆنێک و 80 هەزار یۆرۆیە.

یاریگای ئێلمۆنتێسییۆ تایبەتە بە یانەی ئاراندینا کە شوێنی شەش هەزار هاندەر دەگرێت و ساڵی 1977 دروستکراوە.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button