ئاسیاگرنگترین

رۆناڵدۆ خەڵاتێکی دیکەی بردەوە

یاریگا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەی نەسڕی سعودی، وەکو باشترین یاریزانی کۆتا مانگی ساڵی 2023 خولی رۆشنی سعودی خەڵاتکرا.

گۆڵکارە تەمەن 38 ساڵانەکەی یانەی نەسڕ، پێش دەست خستنی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردوو خولی رۆشنی سعودی، توانیبوی لە ساڵی 2023 سێ خەڵاتی دیکەی وەکو باشترین یاریزانی مانگی خولەکە بەدەست بێنێت.

رۆناڵدۆ مانگی رابردوو لەگەڵ یانەکەی، بەشداری پێنج یاریکرد و توانی 5 گۆڵ و 2 ئاسیست تۆمار بکات. هەر ئەمەش وایکرد ببێتە پاڵێوراوی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ.

دۆن ساڵی رابردوو بە گشتی بووە خاوەنی چوار خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی خولی رۆشنی سعودی، سەرەتا مانگی فێبرایەر خەڵاتەکەی بەدەستهێنا، پاشان مانگەکانی ئۆگێست و سێبتێمبەر و دیسێمبەر بووە خاوەنی ئەو خەڵاتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button