بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

کاسیمێرۆ خۆی پێشکەش بە نەسڕ کردووە

یاریگا –

کارلۆس کاسیمێرۆ خۆی پێشکەش بە یانەی نەسڕی سعودی کردووە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، بریکاری کارەکانی کارلۆس کاسیمێرۆ، یاریزانە بەڕازیلییەکەی پێشکەش بە یانەی نەسڕی سعودی کردووە.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە ساڵی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بەسەردەچێت، پێشبینی دەکرێت ئەم وەرزە کۆتا وەرزی بێت لە ئۆڵدترافۆرد.

گالێتی ئاماژەی بەوەش کردووە، یانەی ئەهلی سعودی یەکێکی دیکەیە لەو یانانەی گرنگی بە یاریزانەکە دەدات و ئارەزووی گواستنەوەی دەکات.

یاریزانە تەمەن 31 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بە بڕی 70.65 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە پەیوەندیکرد بە شەیتانە سوورەکان، بەڵام ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە و متمانەی تێن هاخی لەدەستداوە.

جیا لەوەش لەم وەرزە بەهۆی پێکان بەشێکی زۆری یارییەکانی یانەکەی لەدەستداوە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری تەنیا 12 یاری کردووە، 4 گۆڵ و 1 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button