ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

قوتابییەکانی پاشای راهێنەران شکست خواردوون

یاریگا –

سێر ئەلێکس فێرگسن راهێنەرایەتی زۆر یاریزانی کردووە و چەندین دەستکەوت و رێزلێنانی بەدەستهێناوە، بەڵام پێگەی خوێندکارەکانی وەک راهێنەر زۆر جێگەی باس نییە.

ئەلێکس فێرگسن، وەک گەورەترین و سەرکەوتووترین راهێنەر لە مێژووی جیهانی تۆپی پێدا دەناسرێت، لە مانچێستەر یونایتد خوێندکاری زۆری هەیە، بەڵام خاڵێکی زۆر گرنگ لە نێو خوێندکارەکانیدا هەیە. هەرچەندە خۆی راهێنەرێکی باش بوو، بەڵام هەرگیز راهێنەری باشی پێنەگەیاندووە.

لەم دواییانەدا وەین روونی لە بێرمینگهام لە دوای 15 یاری و تەنیا دوو بردنەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، بووە هۆی ئەوەی یەکێک لە یاریزانە بەناوبانگەکانی مێژووی مانچێستەر یونایتد لەم رۆژانەدا بێ یانە و لە ماڵەوە بمێنێتەوە و شانبەشانی نێڤڵ و رۆی کین  بیر لە شیکردنەوەی تۆپی پێ بکاتەوە. لە راستیدا وەین روونی یەکەم یاریزانی مانچێستەر یونایتد نەبووە کە لە پۆستەکەی دوورخرابێتەوە و لە ئەرکی راهێنەرایەتی سەرکەوتوو نەبووبێت، بەڵکو دەتوانین ئاماژە بە چەندین ناوی دیار بکەین کە قوتابی فێرگسن بوون و لە پۆستی راهینەرایەتی دوور خرانەوە.

رایان گیگز

رایان گیگز:

راهێنەرە تەمەن 50 ساڵەکە کە تاوەکوو یۆرۆی 2020 سەرکردایەتی هەڵبژاردەی وێڵزی لە ئەستۆ بوو، بەڵام مشتومڕەکانی دەوروبەری لەبارەی دۆسیەی گەندەڵی گیگز بووە هۆی ئەوەی زۆر زوو هەڵبژاردەی وێڵز بەجێبهێڵێت. لە نێو قوتابییەکانیتردا وێڵز ئەنجامەکانی خراپ نەبوون. تیپەکەی لە 24 یاریدا 12 بردنەوە و 4 یەکسانبوون و 8 دۆڕانی بەدەستهێنا.

گاری نێڤڵ:

هەر کاتێک بڕیار بێت ناوی راهێنەرێک وەک خراپترین راهێنەر لە مێژوودا دابنێین، گاری نێڤڵ بەم ئەنجامانەی لەگەڵ ڤالێنسیا بەدەستی هێناوە رێگری دەکات لەوەی کە ئەمە رووبدات. گاری نێڤڵ خراپترین ئەنجامەکانی لە مێژووی ڤالێنسیا بەدەستهێناوە. لە مێستایا سەرکردایەتی 28 یاری کردووە و تیپەکەی بە روونی هیچی پێشکەش نەکردووە. بە گشتی 10 بردنەوە و 7 یەکسانبوون و 11 دۆڕانی لەکۆی ئەم 28 یارییە ئەزموون کرد. ڤالێنسیا لەگەڵ گاری نیڤل پێنج خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوور بوو و دوای ئەم ئەنجامانە راهێنەرەکە دەستی لە پۆستەکەی کشاندەوە.

مارک هیوز:

هیوز، جیا لە راهێنەرایەتی مانچێستەر سیتی لە ساڵی 2008 تا 2010، کە پلەی شەشەمی لە پرێمەرلیگ بەدەستهێنا، هەرگیز لە وەرزەکانیتردا لە پلەی 10 زیاتری لەگەڵ هیچ تیپێکدا نەبینیوە، هەروەها بەم دواییە لە پۆستی راهێنەری برادفۆرد دوورخرایەوە دوای ئەوەی 4 دۆڕان و 4 یەکسانبوونی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا.

ئولی گونار سولشایەر

ئولی گونار سولشایەر:

سولشایەر سێ وەرزی مامناوەندی لەگەڵ یونایتد بەسەر برد، بەڵام ئەگەر هەواداران شکستە قورسەکانی لەبیر بکەن، مێژوو لەبیری ناکات. لە کۆتا ساڵی راهێنەرایەتیدا 15 گۆڵی لە واتفۆرد و مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول و لیستەر سیتی لێکرا.

رود ڤان نیستێلرۆی:

ئەو بۆ ماوەی 50 یاریی بەرپرسیارێتی ئایندهۆڤنی گرتە ئەستۆ. تیپەکەی جامی یەکێتی ئینگلتەرای بەدەستهێنا و هەروەها تەنها 8 یاری دۆڕاند و 8 یاری یەکسان بوونیشی بەدەست هێنا. ئامارێکی قبوڵکراو لەلایەن ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچیستەر یونایتد و ریال مەدریدەوە بەڵام ئەو وەکوو بۆچوونی خۆی ئارەزووی راهێنەرایەتی ناکات.

یاپ ستام:

بەرگریکارە بەهێزەکەی لازیۆ و میلان و مانچێستەر یونایتد کە بە دڵنیاییەوە هیچ بەرگریکارێک وەکوو ئەو توانای پچڕاندنی تۆپی نەبوو، لە دوایین ئەزموونی خۆیدا وەک راهێنەری سینسیناتی، لە 47 یاریدا 27 یاری تووشی شکست بوو، دوای ئەمە بڕیاری دا بیر لە پێشەیەکیتر دوور لە راهینەرایەتی بکاتەوە.

تێدی شیرینگهام:

دوایین جار لە ساڵی 2018 وەک راهێنەری ئەتلەتیکۆ کۆلکەتا لە تۆپی پێی هیندستان هەڵبژێردرا. لە 10 یاری لەگەڵ ئەم تیپەدا 3 جار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و 3 جار یەکسان بووە و 4 جاریش دۆڕا و بووە یەکەم راهێنەرلە مێژووی ئەم یانەیەدا کە لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

رۆبن ڤان پێرسی:

دوای ئەوەی باسی خوێندکارە شکست خواردووەکانی فێرگسنمان کرد، بەڵام پێدەچێت دواهەمینیان بژاردەیەکی ئومێدبەخش بێت. هاندەرانی مانچێستەر یونایتد هێشتا چاویان بڕیوەتە سەری و هیوایان هەیە کە ڤان پێرسی بگەڕێتەوە بۆ زیندووکردنەوەی شەیتانە سوورەکان. تاوەکوو ئێستا یەکجار پاڵەوانی لاوانی لە تیپی لاوانی فاینۆرد بەدەست هێناوە و لە رێگادایە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری تیپێکی گەورە لە سەرەتای چلەکانی تەمەنیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button