کوردستانگرنگترین

هەڵسەنگاندنی یاریگا | رێزدار وەلی بە ئەستێرەی گەڕی سێزدەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

رێزدار وەلی هێرشبەری یانەی سۆران لەلایەن تۆڕی وەرزشی یاریگاوە بە ئەستێرەی گەڕی سێزدەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، کە لەدوای هەر گەڕێک باشترین یاریزانی گەڕەکە دەستنیشان دەکرێت.

لە گەڕی سێزدەمی خولی نایابی کوردستان، رێزدار وەلی لە یاریی سۆران بەرامبەر هەولێر دووانەیەکی تۆمارکرد و یانەکەی بەرەو سەرکەوتن برد، رێزدار لەو یارییە دوو گۆڵی کرد و بووە هۆی ئەوەی سۆران 3-2 یارییەکە بباتەوە و سەرکەوتنێکی گرنگ تۆمار بکات.

رێزدار وەلی کە ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان گەیاندە 6 گۆڵ، لەبارەی دەستنیشانکرانی وەکو ئەستێرەی گەڕی سێزدەم دەڵێت :’ بۆ من جێگای شانازییە له‌لایەن تۆڕی وەرزشی یاریگاوە به‌ ئه‌ستێره‌ی گه‌ڕی سێزدەم ده‌ستنیشانكراوم، ئێستا دڵخۆشترم له‌و ساته‌ی كه‌ دوو گۆڵه‌كه‌م به‌رامبه‌ر هه‌ولێر تۆماركرد، تۆڕی وه‌رزشی یاریگا هه‌میشه‌ پێشه‌نگه‌’.

گوتیشی :’ئه‌و بردنه‌وه‌یه‌ بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگ بوو، چونكه‌ ئێمه‌ له‌ دۆخێكی باش نه‌بووین، هانده‌رانیش تاڕاددەیه‌ك له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ئاشتبوونه‌وه‌، هیوادارم بتوانین ئه‌و دوو یارییه‌ی له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ماومانه‌ به‌هه‌مان ئاستی یاریی هه‌ولێر ده‌ربكه‌وین و سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ین’.
رێزدار وەلی: بۆ من جێگای شانازییە لەلایەن تۆڕی وەرزشی یاریگاوە بە ئەستێرەی هەفتە دەستنیشان بکرێم، ئێستا لەو ساتە دڵخۆشترم کاتێک دوو گۆڵم لە هەولێر کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button