ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

كارەساتێكی گەورە چاوەڕوانی ریال مەدرید دەكات

شەش یاریزان چارەنوسیان نادیارە..

یاریگا –

لەگەڵ هاتنی مانگی كانونی دووەمدا قسە و باسەكان لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانانە زیاتر دەبن كە گرێبەستەكانیان لەگەڵ تیپەكانیان لە كۆتایی وەرزدا بەسەردەچێت.

لە لیستی یاریزانەكانی ریال مەدریدا چوار یاریزان گرێبەستەكانیان لە حوزەیرانی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

یاریزانەكانیش بریتین لە ( تۆنی كروس، لوكا مۆدریچ، لوكاس ڤاسكوێز و ناچۆ هێرناندێز).

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی چارەنوسی ئەو چوار یاریزانە تا ئێستا نادیارە و یانە شاهانەكە بڕیاریداوە تا كۆتایی وەرز بڕیار لەسەر داهاتووی ئەو چوار یاریزانەی نەدات.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، تا ئێستا یانە شاهانەكە دانوستانی لەگەڵ هیچ كام لە یاریزانەكاندا نەكردووە سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان.

بێجگە لەو چوار یاریزانە، لە كۆتایی وەرزدا ریال مەدرید تواناكانی هەریەك لە خۆسێلو و كێپا لەدەستدەدات، دوای ئەوەی ماوەی خواستنەكانیان لە كۆتایی وەرزدا بەسەردەچێت.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button