ئه‌وروپائیتاڵیایاریگا

ئەستێرە درەوشاوەکەی ئینتەر لە پێکهاتەی ئیتاڵیا نابێت

یاریگا- ستیفانۆ سینسی یاریزانی دەرکەوتووی ئەم وەرزەی ئینتەر میلان، لە پێکهاتەی ئیتاڵیا نابێت بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکە لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتن بۆ یۆرۆی 2020.

سینسی لە یاریی هەفتەی پێشوویاندا بەرامبەر یوڤێنتوس لە هەفتەی حەوتەمی سێریا ئەی دا دووچاری شکست هات و بە ناچاری لەو یارییە گرنگە گۆڕانکاریی پێ کرا.

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەو پێکانەوە لە تواناکانی ناوەڕاستکارە تەمەن 24 ساڵانەکە بێبەش دەبن لە دوو یاری داهاتوویاندا بەرامبەر یۆنان ڕۆژی شەممەی دادێ و، بەرامبەر لیختنشتاین ڕۆژی سێشەممە.

ئیتاڵیا ئەرکی ئاسان بووەتەوە و بە شەش بردنەوە لە شەش یاریدا، پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە. بە بردنەوە لە یۆنان کە لە نێو یاریگا ئۆڵۆمپیکۆی تایبەت بە ڕۆما پێشوازی لێ دەکات، ڕاستەوخۆ ئازۆری دەگەیەنێتە یۆرۆ.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button