خوله‌کانی دیکە

ئەستێرەیه‌كی ئینتەرمیلان ئۆفەرێکی سه‌رنجراكێشی هیلالى رەتدەکاتەوە

یاریگا-

هاکان چاڵهانئۆغلۆ گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی یانه‌ی هیلالی سعوودی ره‌تكرده‌وه‌ و ده‌یه‌وێت له‌ یانه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردووته‌وه‌، یانەی هیلال سعوودی ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی بۆ گواستنەوەی چاڵهانئۆغلۆ لە ماوەی گواستنەوەی زستانە پێشکەش کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یانە سعوودیەكه‌ ئۆفەرێکی چوار ساڵەی به‌ بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك مووچه‌ی ساڵانه‌ پێشكه‌ش بە یاریزانە تەمەن 29 ساڵانه‌كه‌ی ئینته‌رمیلان كردووه‌.

رۆژنامەکە روونیشیکردووەتەوە، ئەستێرە تورکیه‌كه‌ ئامادە نییە لە مانگی یەکی داهاتوو ئینتەرمیلان جێبهێڵێت، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت.

چاڵهانئۆغلۆ لە هاوینی 2021 بە له‌ میلانه‌وه‌ به‌ گرێبەستێکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە کرد.

هاکان لەوەتەی پەیوەندی بە نێرازۆریەوە کردووە، لە 116 یاریدا 20 گۆڵی تۆمارکردووە، هاوکات لە مانگی تەمموزی رابردوو گرێبەستەکەی تاكو ساڵی 2027 درێژکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button