ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکاگرنگترین

درێسی بەرازیل بۆ کۆپا ئەمریکای 2024 دزەیپێکرا

یاریگا –

درێسی یەکەمی هەڵبژاردەی بەرازیل بۆ یارییەکانی کۆپا ئەمریکای 2024 دزەیپێکرا.

ماڵپەڕی فووتی هێدڵاینس چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی درێسی فەرمی هەڵبژاردەی بەرازیلی بۆ یارییەکانی کۆپا ئەمریکای داهاتوو بڵاوکردووەتەوە، کە دیزاینی درێسی هەڵبژاردەکە گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە.

رەنگی سەرەکی درێسیەکە وەک هەمیشە زەرد و سەوزی لەخۆ گرتووە، نەخشی سەر درێسەکەش لە کلتوری وڵاتی بەڕازیل و گیانلەبەرەکانیان رەنگیداوەتەوە و نەخشاندنێکی سەرنجڕاکێشی بۆ کراوە.

درێسی دزەپێکراوی بەڕازیل

هاوکات لە دیزاینی درێسیەکە ئیلهامێکی زۆر لە درێسی ساڵی 2004ـی هەڵبژاردەکە وەرگیراوە، بە تایبەت بۆ یەکەمجارە لەدوای 20 ساڵ ملیوانی درێسەکە بەشێوەی پیتی ڤی و کراوە دەبێت.

هەروەها درێسیەکە لەلایەن کۆمپانیای نایکی بەرهەمهێنراوە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکە لە ساڵی 1996 تا ئێستا سپۆنسەری درێسەکانی ئەو هەڵبژاردەیە دەکات.

هەڵبژاردەی بەرازیل 37 جار بەشداری جامی کۆپا ئەمریکای کردووە، 191 یاری کردووە، 108 یاری بردووەتەوە، 38 یاری یەکسانبووە و 45 یاری دۆڕاندووە، 430 گۆڵی کردووە و 204 گۆڵیشی لێکراوە، 9 جاریش بووەتە پاڵەوان.

درێسی دزە پێکراوی بەڕازیل

 

درێسی دزە پێکراوی بەڕازیل


بابەتی زیاتر

Back to top button