سعوودیە

دەستکەوت و ژمارەکانی رۆناڵدۆ لە ساڵی 2023دا خەیاڵیین

Yariga App

یاریگا –

ساڵی 2023 بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵی لەبیرکردنی رۆژگارە سەختەکانی مانچستەر و دێوەزمەی مۆندیالی قەتەر بوو.

دۆن رۆناڵدۆ بە هاتنی بۆ سعودیە لە ڕێگەی یانەی نەسرەوە، وێنەیەکی نوێی لە سەردەمەکانی درەوشانەوەی پیشان دا و سەلماندی هێشتا دبە ئاسانی دەستبەرداری ریکۆرد و نازناوەکان نابێت سەرباری هەڵکشانی تەمەنی.

لەم راپۆرتەدا تیشک دەخەینە سەر دیارترین ئەو دەستکەوت و ژمارانەی کریستیانۆ پێی گەیشتووە لە ماوەی ساڵی 2023 چ لەسەر ئاستی یانە یاخود هەڵبژاردە:

  • دۆن لە 2023دا 58 یاریی ئەنجام داوە
  • 53 جار تۆڕی گۆڵەکانی هەژاندووە
  • خاوەنی 15 ئەسیستە
  • سێ لێدانی ڕاستەخۆی گۆڵ پێ کردووە
  • خاوەنی سێ هاتریکە
  • سەرجەم ئەو لێدانە سزایانەی جێبەجێی کردوون، گۆڵی پێ کردووە
  • پاڵەوانی جامی یانە پاڵەوانە عەرەبیەکانە
  • خاوەنی پێڵاوی زێڕینی جامی یانە پاڵەوانە عەرەبییەکانە
  • سێ جار بووەتە باشترین یاریزانی خولی سعودیە
  • بوو بە یەکەم یاریزان لە 200 یاریی هەڵبژاردەکاندا دەرکەوێت
  • لەگەڵ پورتوگال سەرکەوتووە بۆ یۆرۆی 2024 و هەر خۆیشی گۆڵکاری هەڵبژاردەکە بوو لە پاڵاوتنەکان و دووەم لەسەر ئاستی هەموو پاڵەوانێتیەکە
  • تا ئێستا بە 53  گۆڵ باشترین گٶڵکاری سەر ئاستی جیهانە و تەنها هالاند لە کێبڕكێیدا ماوەتەوە

رۆناڵدۆ لە مانگەکانی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 39  ساڵ و، دەیەوێت زۆر بەهێز دەرکەوێتەوە لە یۆرۆی 2024ی ئەڵمانیا و بۆ دووەم جار هەڵبژاردەکەی بکاتە خاوەنی جامەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button