ئاسیاگرنگترین

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی عێراق بۆ یارییەكانی جامی ئاسیا

پێنج یاریزانی كورد بانگهێشتكراون

Yariga App

یاریگا –

خیسۆس كاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەی عێراقی بۆ یارییەكانی جامی ئاسیا بڵاوكردەوە.

جامی ئاسیای داهاتوو لە 12ی کانوونی دووەمی 2024 دەستپێدەکات و تاوەکو 20ی شوبات بەردەوام دەبێت. بڕیارە یاری کۆتایی لە یاریگای لوسەیل بەڕێوەبچێت، کە میوانداری یاری کۆتایی مۆندیالی رابردوویشی کردبوو.

https://www.facebook.com/Yariga/videos/335139742657659/?app=fbl

هەڵبژاردەی عێراق لە جامی ئاسیا لە کۆمەڵەی چوارەم هاوشانی ژاپۆن و ڤیێتنام و ئیندۆنیزیا یاریی دەکات.

كەمێك پێش ئێستا كاساس لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەكەی ئاشكرا كرد و لیستەكە لە 26 یاریزان پێكدێت.

لە لیستەكەدا پێنج یاریزانی كورد (ئوسامە رەشید، مێرخاس دۆسكی  ، ئوسامە ئەمین، ئالان محێدین و یوسف ئەمین) بانگهێشتكراون.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی عێراق بۆ یارییەكانی جامی ئاسیا:

گۆڵپارێزەكان: جەلال حەسەن، فەهد تاڵیب، ئەحمەد باسل

هێڵی بەرگری: عەلی عەدنان، رێبین سولاقا، فرانس پەتروس، سەعد ناتق، زەید تەحسین، ئالان محێدین، حوسێن عەلی، ئەحمەد یەحیا، مێرخاس دۆسكی.

هێڵی ناوەند: ئەمجەد عەتوان، ئەمیر عەماری، ئوسامە رەشید، ئەمیر عەماری، ئەحمەد عەلی، زیدان ئیقبال ، ئیبراهیم بایش، مونتەزیر ماجید، دانێلۆ سەعید، یوسف ئەمین، بەشار رەسەن، عەلی جاسم.

هێڵی هێرشبردن: موهەنەد عەلی، ئەیمەن حوسێن، عەلی حەمادی.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەكانی جامی ئاسیا

شێرەکانی رافیدەین نۆ جار بەشدارییان کردووە و ساڵی 2007 بۆ جاری یەکەم جامەکەیان بەرزکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button