کوردستانگرنگترین

هەڵسەنگاندنی یاریگا | عەبدوڵڵا خەلیل بە ئەستێرەی گەڕی دوازدەمی خولی نایابی کوردستان هەڵبژێردرا

Yariga App

یاریگا –

عەبدوڵڵا خەلیل هێرشبەری ئارارات بە ئەستێرەی گەڕی دوازدەمی خولی نایابی کوردستان هەڵبژێردرا، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەستێرەی هەر گەڕێکی خولەکە دەستنیشان دەکات.

عەبدوڵڵا خەلیل یاریزانی ئارارات لە یاریی بەرامبەر زاخۆ دوو گۆڵی تۆمارکرد، یانەکەی پیرمام زاخۆیان تووشی یەکەم دۆڕانی ئەم وەرزە کرد، عەبدوڵڵا خەلیل و هاوڕێیەکانی 2-1 بردنەوەیان بەدەستهێنا. عەبدوڵڵا خەلیل لە خولەکەکانی 4 و 73 هەردوو گۆڵەکەی تۆمارکرد و لە کاتی زیادکراوی یارییەکەش پێش ئەوەی ناوبژیوان فیکەی کۆتایی لێبدات لە یاریگا هاتە دەرەوە.

یاریزانەکەی ئارارات لەبارەی دەستنیشانکرانی وەکو ئەستێرەی گەڕی دوازدەمی خولی نایابی کوردستان لە لێدوانێکیدا دەڵێت :’ئەم وەرزە تۆڕی وەرزشی یاریگا زیاتر گرنگی بە خولە ناوخۆییەکان دەدات و ئەمەش کاریگەریی لەسەر یاریزانەکان دروستکردووە، بووەتە هۆی ئەوەی یاریزانەکان کێبڕکێ لەگەڵ یەکتری بکەین بۆ ئەوەی بە ئەستێرەی هەفتە دەستنیشان بکرێین، سوپاسی ئەوە دەکەم لەلایەن یاریگاوە هەڵبژێردراوم و بە ئەستێرەی ئەم هەفتەیە هەڵبژێردراوم’.

لە گەڕی دوازدەمی خولی نایابی کوردستان لە 8 یاری 17 گۆڵ تۆمارکران، ئارارات لە پلەی نۆیەم بووە خاوەنی 15 خاڵ، یەکەم یانە بوو لەم وەرزە لە خولەکە لە زاخۆ بباتەوە.

عەبدوڵڵا خەلیل: دەستنیشانکردنی ئەستێرەی هەر گەڕێک لەلایەن تۆڕی وەرزشی یاریگاوە بووەتە هۆی ئەوەی کێبڕکێ لە نێوان یاریزانەکانی خولەکە دروست بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button