یاریگا –
مەحموود مەجید راهێنەری چوارقوڕنە و رەفیق سەعید راهێنەری رانیە بە تەواوی یاریزانەکانیان بۆ یاریی دێربی راپەڕین ئامادەن، هەردوو راهێنەرەکە یارییەکەی قورس و هەستیاریان لەپێشە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا پێکهاتەی پێشبینیکراوی چوارقوڕنە و رانیە بۆ یاریی دێربی راپەڕین بڵاو دەکاتەوە، کە ئەمڕۆ کاتژمێر 02:00 لە یاریگای گشتی چوارقوڕنە هەردوولا بۆیەکەمجار لە خولی نایاب رووبەڕوو دەبنەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چوارقوڕنە
گۆڵپارێز: مستەفا نەجم
بەرگری: مەحموود شاکر، سروش سەعیدی، رێباز ئیسماعیل، سەرهەد حوسێن
ناوەڕاست: ئادەم قادر، عومەر محەمەد، ئیبراهیم حەیدەر
هێرشبەر: گەیلان بورهان، بەڵێن فایەق، سەفین ئەمین
پێکهاتەی پێشبینیکراوی رانیە
گۆڵپارێز: حوسێن جابر
بەرگری: مستەفا ئەمین ، کاردۆست عەلی ، ئارام عەزیز ، لازۆ عەلی
ناوەڕاست: ماردین وسو ، قاسم ئەحمەد ، ئارێز موستەفا
هێرشبەر: مونعیم ئەحمەد ، لەیس محەمەد ، میلاد کروش