ئیسپانیائینگلتەرا

یانەیەکی ئینگلیزی بۆ گواستنەوەی کوبۆ حەوت هێندەی ئەوەی ئێستا لە ئیسپانیا وەریدەگرێت پێی دەدات!

بۆ شوێنگرەوەی دووەم گرانترین یاریزانی یانەکە

یاریگا –

تاکیفوسا کۆبۆ خواستی یانەیەکی گەورەی پریمەرلیگی لەسەرە و بۆ گواستنەوەیشی بڕە پارەیەکی زۆریان ئامادە کردووە.

سەرچاوەی باوەڕپێکراوی Daily Expressی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەن بڕی حەوت هێندەی ئەو مووچەی کوبۆ لە سۆسیداد وەریدەگرێت بدەن بە ئەستێرە ژاپۆنیەکە بۆ قایلکردنی بەرەو ئۆڵدترافۆرد.

زۆرێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ناوبراو بۆ شوێنگرتنەوەی ئەنتۆنی بەرازیلیه کە هاوینی رابردوو بە 86 ملیۆن پاوەند لە ئایاکسەوە گواسترایەوە ڕیزی مان یو وەک دووەم گرانترین گرێبەستی مێژووی یانەکە لە دوای پۆڵ پۆگبا.

ئەنتۆنی نەیتوانیوە لە ئاست ئەو بڕە پارە زۆرەدابێت و بە جۆرێک لە 63 دەرکەوتنیدا تەنها هەشت گۆڵ و سێ ئەسیستی هەیە بۆ یانەکەی تین هاگ.

کوبۆ لەم وەرزەدا بۆ سۆسیداد شەش گۆڵ و چوار ئەسیستی هەیە لە 24 یارییدا. ئەو بڕە پارەی بۆی ئامادە کراوە لە مانچستەرەوە، بە گوێرەی دەیلی ئیکسپرێس، خۆی دەدات لە 52 ملیۆن پاوەند و بە مووچەی هەفتانەی 230 هەزار پاوەند کە حەوت هێندە زیاترە لەوەی لە سۆسیداد وەریدەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button