ئیتاڵیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی میلان دوو مانگ دووردەکەوێتەوە

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان بۆ ماوەی دوو مانگ بێ بەش دەبێت لە تواناکانی فیکایۆ تۆمۆری بەرگریکاری یەکەمی یانەکە.

لە یاری نێوان میلان و سالێرنیتانا، ماسولکەکانی رانی راستی بەرگریکارە ئینگلیزەکە کشا و بە ئازارەوە یاریگای جێهێشت. بەگوێرەی جیانلوکا دی مارزیۆ ی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی، پشکنینەکانی ئەمڕۆ دەریانخستووە ناوبراو بەپێی جۆری پێکانەکەی پێویستی بە نزیکەی دوو مانگە بۆ چاک بوونەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە میلان بەدەست قەیرانێکی زۆری پێکان دەناڵێنێت  و تۆمۆری دەچێتە پاڵ هەریەک لە پۆبێگا، کالولو، تیاو، پێلیگرینۆ، موسا، ئۆکافۆر.

هەروەها لە دڵی بەرگریدا پاش پێککرانی ئەستێرەکەیان تەنها سیمۆن کایەر ماوە لە دڵی بەرگری یاری بکات، ئەویش زوو زوو توشی پێکان دێت.

میلان لەو ماوەیەدا 12 یاری ئەنجام دەدات گرنگترینیان بەرامبەر رۆما، ناپۆلیە لە خولی ئیتاڵی و هەروەها هەردوو یاری چوون و هاتنی قۆناغی 16ی یۆرۆلیگ بەرامبەر رینیسی فەڕەنسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button