دێربی راپەڕین؛ سبەی لە خولی نایابی کوردستان رۆژی رووبەڕووبوونەوەی براکانە
یاریگا –
سبەی لە خولی نایابی کوردستان رۆژی رووبەڕووبوونەوەی براکانە، لە یاریی دێربی راپەڕین لە خولی نایابی کوردستان، دوو جووت برا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.
سبەی سێشەممە (26ـی دیسەمبەری 2023) کاتژمێر 14:00 لە گەڕی دوازدەمی خولی نایابی کوردستان، لە دێربی راپەڕین چوارقوڕنە لە یاریگای خۆی میوانداریی رانیە دەکات، کە توانا عوسمان بۆ ناوبژیوانیەتی ئەو یارییە دەستنیشانکراوە.
سەفین ئەمین و ئاگرین مەلا ئاری یاریزانانی چوارقوڕنە لە دێربی راپەڕین رووبەڕووی مستەفا ئەمین و ماردین مەلا ئاری یاریزانانی رانیە دەبنەوە، ئەو دوو جووتە برایە لەپێناوی یەکلاکردنەوەی ئەنجامی یاریی دێربی راپەڕین بەرامبەر یەکتری یاریی دەکەن.
هاندەرانی چوارقوڕنە چاویان لە تواناکانی سەفین ئەمینە بۆ ئەوەی دێربی راپەڕینیان بۆ یەکلا بکاتەوە، هاندەرانی رانیەش هیواین بە ماردین مەلا ئاری هەیە بۆ ئەوەی لە یارییان بەرامبەر رکابەرە لەمێژینەکەیان بەرەو سەرکەوتنیان ببات.
https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid035ZEeoddTTQRLpFVjqZXhGWgZdS8gFNai6TThJTHaDqfWG8EWxiZZjAoFFw7gyvcvl
یەکەمجارە لە مێژوودا چوارقوڕنە و رانیە لە خولی نایابی کوردستان رووبەڕوو دەبنەوە، چوارقوڕنە بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەکە دێت و رانیەش بە 15 خاڵ لە پلەی حەفتەم دێت، کە دوو وەرز لەمەوبەر چوارقوڕنە بۆ ریزی یانە نایابەکان سەرکەوت و وەرزی رابردووش رانیە هاتە ریزی یانە نایابەکان.