ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

پێرێز داوایه‌كی ئانچیلۆتی ره‌تده‌كاته‌وه‌

ئانچیلۆتی داوای گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكارێك ده‌كات و پێرێزیش تاكو ئێستا ره‌زامه‌ند نیه‌.

رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌، هەڵوێستی ریال مەدرید سەبارەت بە ئەنجامدانی گرێبه‌ستی یاریزانان  له‌ مێرکاتۆی زستانه‌ روونیه‌، به‌ تایبه‌ت دوای پێكانی ئالابا ریال مه‌درید پێویستی به‌ یاریزانی هێلی به‌رگریه‌.

کارلۆ ئانچیلۆتی كێشه‌ی به‌رگری له‌ تیپه‌كه‌ی هه‌یه‌، وێنەکەش ڕوون نییە کە ئایا یانه‌كه‌ لە مێركاتۆی زستانه‌، بەرگریکارێک ده‌گوازێته‌وه‌ یان راهێنەرەکە پەنا بۆ بژاردەی دیکە دەبات.

رۆژنامه‌ ئیسپانیه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، رافایل ڤاران بژارده‌یه‌كی یانه‌ی ریال مه‌دریده‌، بەو پێیەی بەرگریکاره‌كه‌ی مانچێستەر یونایتد پێشتر له‌ یانه‌ی شاهانه‌ بووه‌، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانه‌كه‌ ئەم پێشنیازەی رەتکردووته‌وه‌.

ئاسی ئیسپانی ئاماژەی روونیشیكردۆته‌وه‌،ئانچیلۆتی قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە، ئاگاداری کردووەتەوە یانه‌كه‌ پێویستی بە بەرگریکارێک هەیە.

راشیگه‌یاندووه‌، ئانچیلۆتی پێشوازی لە بژاردەی گەڕانەوەی ڤاران بۆ ڕیال مەدرید دەکات، بە چارەسەرێکی باش بۆ ئه‌م كاته‌ی تیپه‌كه‌ دەزانێت.

جگه‌ له‌ ڤاران ریال چه‌ند بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه‌، له‌وانه‌ ئەنتۆنیۆ سیلڤا له‌ بێنفیکا و  گۆنزالۆ ئیناسیۆ له‌ سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ و جۆرجیۆ سکالڤینی له‌ ئاتالانتا.

بابەتی زیاتر

Back to top button