ئه‌وروپاگرنگترین

جیاوازی نێوان سوپەرلیگ و پاڵەوانتیە نوێیەکەی چامپیۆنزلیگی چیە؟

Yariga App

یاریگا

دواجار دادگای باڵای ئەوروپا بڕیاری لە بەرژەوەندی سوپەر لیگی دەرکرد. بەڵام پرسیارە گەورەکە بۆ هاندەرانی تۆپی پێ ئەوەیە جیاوازییە گەورەکانی نێوان سوپەرلیگ و پاڵەوانتیە نوێیەکەی چامپیۆنزلیگی چیە؟ 

یارییەکانی چامپیۆنزلیگی لە وەرزی داهاتوو (2024-2025) چەندین گۆڕانکاری بنەڕەتی تێدا دەکرێت. لەوانەش ژمارەی یانەکان لە 32 یانە زیاد دەکرێن بۆ 36 یانە. هەروەها یەکێک لە گۆڕانکارییەکانی دیکەی ئەو پاڵەوانتیە ئەوەیە، ئیتر یانەکان لە کۆمەڵەیەکدا رووبەڕووی یەکتری نابنەوە. 

یوێفا لە ڕاستیدا پاڵەوانتیە نوێیەکەی چامپیۆنزلیگی وەکو بەرپەرچدانەوەی یارییەکانی سوپەرلیگ ئەنجامداوە، بەڵام لە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای باڵای ئەوروپا، یوێفای ناچار کردووە، چیدیکە ناتوانێت هەڕەشەی سزای ئەو یانانە بکات، کە دەیانەوێت پەیوەندی بە سوپەرلیگەوە بکەن. 

لە خوارەوە باس لە جیاوازیەکان چامپیۆنزلیگی وەرزی نوێ و هەروەها سوپەر لیگ دەکەین

سوپەر لیگ

– سەیر کردنی یارییەکان بە خۆرایی دەبێت.

– بەشداری کردنی یانەکان لەسەر بنەمای شایستەیی وەرزشی دەبێت.

– یارییەکان بە شێوازی چوون و گەڕانەوە.

– 64 یانە بەشداری پاڵەوانتیەکە دەکەن.

– هەر یانەیەک 14 یاریی دەکات.

– یانەکان خۆیان رێکخەری پاڵەوانتیەکە دەبن..

وەشانە نوێیەکەی چامپیۆنزلیگ

سەیر کردنی یارییەکان بە خۆرایی نابێت.

– بەشداری کردنی یانەکان لەسەر بنەمای شایستەیی نابێت.

– یارییەکان بە شێوازی چوون و گەڕانەوە نابن.

– 72 یانە بەشداری پاڵەوانتیەکە دەکەن.

– هەر یانەیەک 8 یاریی دەکات.

– تەنها یوێفا چاودێری پاڵەوانتیەکە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button