ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

ئاتلێتیکۆ مەدرید و مانچێستەر یونایتد بەفەرمی سوپەرلیگ رەتدەکەنەوە

یاریگا –

یانەکانی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لەسەر ئاستی یانەکان دوای بڕیارەکەی دادگاش، پڕۆژەی سوپەرلیگ رەتدەکەنەوە.

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی یەکەمین یانەی گەورە بوو سەرەڕای بڕیارەکەی دادگای دادی ئەوروپا، رەتکردنەوەی پڕۆژەی سوپەرلیگی دووپاتکردەوە، یانە ئیسپانییەکە لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە :’خێزانی تۆپی پێی ئەوروپا پڕۆژەی سوپەرلیگی ناوێت، یانەکانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئینگلتەرا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا (جگە لە ریال مەدرید و بارسێلۆنا) کەسیان سوپەرلیگیان ناوێت، ئێمە دووپاتی دەکەینەوە پێویستە خولە ناوخۆییەکان بپارێزین و پارێزگاریی لە خێزانی تۆپی پێی ئەوروپی بکەین کە لە رێگایەوە رکابەرییەکان لە هەر وەرزێکدا لەناو یاریگا یەکلا دەکرێنەوە’.

مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیش دوای ئاتلێتیکۆ مەدرید هاتە سەر هێل و دژایەتی خۆی بۆ سوپەرلیگ راگەیاند و بە تەواوەتی ئەو پڕۆژەیەی رەتکردەوە، لەکاتێکدا لە سەرەتای راگەیاندنی پڕۆژەکە دوو ساڵ لەمەوبەر مان یونایتد بەشێک بوو لە هەواڵەکە.

لە ئەپرێلی 2021 بە بەشداریی 12 یانە بە سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز پڕۆژەی سوپەرلیگ راگەیاندرا، کە دواتر جگە لە ریال مەدرید و بارسێلۆنا سەرجەم یانەکانی دیکە لە پڕۆژەکە کشانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button