سعودیەیاریگا

یاریی ئەفسانەکان لە سعودیە بەڕێوە دەچێت

یاریگا –

یاریەکی دۆستانە لە سعودیە بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەستێرە مێژووییەکانی جیهانی تۆپی پێ بەڕێوەدەچێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە یانەی ئەهلیی سعودیە لە یاریگاکەی خۆی میوانداری یارییەکی دۆستانە و نێودەوڵەتی دەکات، کە بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی فیفا بەڕێوەدەچێت.

رۆژنامەنووسی وەرزشی عەبدوڵڵا ئەحمەد دووپاتی کردەوە کە هەندێک لە ئەفسانەی جیهانییە دیارەکانی وەک دێل پیێرۆ و کاکا و خولیۆ سیزار و جۆن تێری بۆ یارییە دۆستانەکە ئامادە دەبن، جگە لە ژمارەیەک ئەستێرەی عەرەبی و سعودی.
رۆژنامەنووسەکە ئاماژەی بەوەشکرد، یارییەکە کاتژمێر 5 پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و تا ئێستا دیارینەکراوە کە بە ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوە دەچێت یاخود نا.


پێش ئەمەش هەندێک یاری دۆستانە لە سعودیە بە ئامادەبوونی ئەستێرە کۆنەکانی جیهانی تۆپی پێ بەڕێوەچووە. تا ئێستا رانەگەیەندراوە کە ئامانجی یارییەکەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی کاکا و دێل پیێرۆ و ئەستێرەکانیتر چییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button