ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەکی لالیگای کردووەتە ئامانج

ریال مەدریدیش چاودێری دەکات

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد تاکێفوسا کوبۆی ئەستێرەی یانەی ریال سۆسیدادی کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، یاەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامانجییەتی لە مێرکاتۆی زستانە، تاکێفوسا کوبۆی ژاپۆنی و ئەستێرەی یانەی ریال سۆسیدادی ئیسپانی بگوازێتەوە ریزەکانی.

بەپێی سەرچاوە بەریتانییەکە، شەهیتانە سوورەکان بۆ گواستنەوەی کوبۆ بڕی 43 ملین پاوەندیان ئامادەکردووە.

مانچێستەر ئامانجییەتی ئەو ئەستێرە ژاپۆنییە بکات بە شوێنگرەوەی ئانتۆنی، کە یاریزانە بەڕازیلییەکە لە هاوینی 2022 بە بڕی 95 ملیۆن یۆرۆ لە ئایاکسەوە پەیوەندیکرد بە یانە ئینگلیزییەکە.

کوبۆ تاوانای ئەوەی هەیە لە هەردوو باڵی یاریگا یاری بکات، لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 23 یاریدا 6 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵی درووستکردووە، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی سودێکی زۆری بۆ شەیتانە سوورەکان دەبێت.

تیپەکەی تێن هاخ لەم وەرزە بە ئاستێکی نائومێدکەردا تێدەپەڕێت، راهێنەرە هۆڵەندییەکە چاوی لەوەیە لە مێرکاتۆی زستانە بە گواستنەوەی چەند یاریزانێک ریزەکانی تیپەکەی رێکبخاتەوە.

ئەستێرە ژاپۆنییە 22 ساڵانییەکە، لە هاوینی 2022 بە بڕی 6.50 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە پەیوەندیکرد بە سۆسیداد، بەپێی مەرجێکی گرێبەستەکە، سۆسیداد کوبۆ بە هەر یانەیەک بفرۆشێت نیوەی پارەکە بۆ مێرێنگی دەبێت.

هەر بەهۆی ئاست بەرزی یاریزانەکە، رۆژنامە ئیسپانییەکان باس لە ئەگەری گەڕانەوەی ناوبراو بۆ ریال مەدرید دەکەن، کە یانە شاهانەییەکە دەتوانێت بە نیوەی نرخی ئێستای کە 60 ملیۆن یۆرۆیە ئەو یاریزانە بەدەستبهێنێتەوە.

تاکێفوسا کوبۆ لەگەڵ سۆسیداد

بابەتی زیاتر

Back to top button