ئیسپانیاگرنگترین

مەدریدییەکان ناهێڵن بێڵینگهام پیاسەیەک لەگەڵ دایکی بکات

کوڕە ئاڵتونییەکە لە هەموو شوێنێک داواکراوە

یاریگا –

جود بێڵینگهام، لە تەواوی کوچە و کۆڵانەکانی مەدرید داواکراوە و ئەستێرە ئینگلیزییەکە، ناتوانێت بە ئازادی راوێچکەیەک (پیاسەیەک) لە پایتەختی ئیسپانیا بکات.

لەوەتەی پەیوەندیکردنی بێڵینگهام بە ریال مەدریدەوە، ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەش کردووە، تەنانەت بووەتە ئەستێرەی یەکەمی یانە شاهانەکە.

دوێنێ دووشەممە، بێڵینگهام لەگەڵ دایکی بە نێو ناوچەیەکی مەدرید دەسووڕایەوە، بەڵام هەواداران لە هەموو شوێنێکەوە دەورەیان لێدا و نەیانهێشت ئازادانە پیاسەکەی بکات.

یاریزانی 20 ساڵی تاوەکو ئێستا لە کۆی 15 یاریدا 13 گۆڵی لە لالیگا کردووە. لە چامپیۆنزلیگیش چوار گۆڵی کردووە و ئەسیستیشی هەیە.

یاریزانی پێشووتری بیرمینگهام سیتی بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ئامادەیە و کۆتایی بە یارییەکانی ساڵی 2023 دەهێندرێت.

ریال مەدرید یارییەکانی ساڵی نوێ لە چواری یەنایەر لە بەرامبەر ریال مایۆرکا دەستپێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button