کوردستانگرنگترین

سەفین ئەمین لەلایەن یاریگاوە بە ئەستێرەی گەڕی دەیەمی خولی نایابی کوردستان هەڵبژێردرا

Yariga App

یاریگا –

سەفین ئەمین لەلایەن تۆڕی وەرزشی یاریگاوە بە ئەستێرەی گەڕی دەیەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، کە لەم گەڕە دوو گۆڵی تۆمارکرد.

سەفین ئەمین هێرشبەری یانەی چوارقوڕنە لە یاریی یانەکەی لە گەڕی دەیەمی خولی نایابی کوردستان بەرامبەر برایەتی دوو گۆڵی کرد و یانەکەی لە هەولێر 5-2 بردنەوەی بەدەستهێنا و لە پلەی چوارەم بووە خاوەنی 16 خاڵ.

سەفین ئەمین دووەمجارە لەم وەرزە بە ئەستێرەی یاریگا دەستنیشان بکرێت، پێشتریش بە ئەستێرەی گەڕی پێنجەم دەستنیشانکرابوو، کە لەو گەڕەش دوو گۆڵی بەرامبەر هەندرێن تۆمارکرد و ئەوکاتیش یانەکەی دەڤەری راپەڕین لە هەولێرەوە بە براوە گەڕایەوە.

سەفین ئەمین: دڵخۆشم بەوەی تۆڕی وەرزشی یاریگا بەبێ جیاوازی گرنگی بە یاریزانانی کورد دەدات.

یاریزانەکەی چوارقوڕنە لەبارەی دەتسنیشانکرانی وەکو ئەستێرەی یاریگا لە گەڕی دەیەمی خولی نایابی کوردستان لە لێدوانێکیدا دەڵێت :’هۆکاری ئاستبەرزیی من یاریزانان و هاندەرانی یانەکەمانن، هەموو هەوڵێک دەدەم بگەمە هەڵبژاردەی کوردستان، سوپاسی تۆڕی وەرزشی یاریگا دەکەم کە بۆ جاری دووەم لەم وەرزە بە باشترین یاریزانی هەفتە هەڵتان بژاردووم’.

هەروەها دەشڵێت :’ئەوەی دڵخۆشم دەکات ئەوەیە تۆڕی وەرزشی یاریگا بەبێ جیاوازی گرنگی بە یاریزانانی کورد دەدات، لەکاتێکدا لە رووی میدیاییەوە یاریزانی کورد هەمیشە پەراوێزخراوە، ئەمە پاڵپشتییەکی گەورەیە بۆ ئێمە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button