ئیتاڵیائینگلتەرا

مۆرینهۆ ڕاشکاوانە توانج لە مان سیتی دەدات!

لە بەراوردی ستراتیژی خەرجی یانەکەی و یانە ئینگلیزیەکە

یاریگا –

جۆزێ مۆرینهۆ ڕاشکاوانە و بێ پێچ و پەنا توانج و پلار لە مان سیتی دەدات.

جارێکیتر جۆزێ مۆرینهۆ ڕای خۆی خستە ڕوو لەسەر لاوازیی و سـستی پلان و ستراتیژی بەرپرسانی ڕۆما لە ڕووی کەمی خەرجکردن و گواستنەوەی یاریزان.

لە کۆبونەوەی ڕۆژنامەنووسی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر شێریف لە میانی گەڕی شەشەمی یارییەکانی یۆرۆپالیگ، مۆرینهۆ دوودڵ نەبوو لە نموونە هێنانەوە و بۆ ئەو مەبەستەیش مان سیتی بە ئامانج گرت لە ڕووی دەستبڵاویی و خەرجییەوە و وتی:

من چاوچنۆک نیم. مان سیتی 80 ملیۆن پاوەندی دا بە کڕینی کاڵڤین فیلیپس، لە زستانیشدا دەیفرۆشن و یەکێکیتر دهێنن. دۆخی ئێمە جیاوازترە. منیش یاریزانێک، دوان، سیان و چوار یاریزانیشم دەوێت، دەشمانەوێت یانەکە بەرەوپێشەوە ببەین، بەڵام قورسە بۆمان ئەو کارە بکەین.

ڕۆمای مۆرینهۆ لە سێریائەی پلەی چوارەمن و ئامانجی سەرەکییان ئەم وەرزە بووەتە گەیشتن بە بلیتێکی چامپیۆنزلیگ، لە یۆرۆپالیگیش پلەی دووەم دێن و شەڕی پلەی یەکەمیی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button