ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بڕوا بکەن یان نا، گواردیۆلا نهێنیی ئەنجامە باشەکانی جیرۆنایە

یاریگا –

جیرۆنا کە لەم وەرزە لە لالیگا هەمووانی سەرسام کردووە و پێشەنگی خولەکەی گرتووە، ناوی گواردیۆلا یەکێکە لە کۆدەکانی سەرکەوتنی ئەو یانە کەتەلۆنییە، کە یەکەمجارە لە ریزی یانە پلە یەکەکانی ئیسپانیا یاریی دەکات، کەچی لە لوتکەی ریزبەندی شەڕی ریال مەدرید و بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.

پەیوەندیی گواردیۆلا بە جیرۆنا چییە؟

پیێر گواردیۆلا سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی یانەی جیرۆنایە، لە هەمان کاتدا خاوەنی %17ـی پشکەکانی ئەو یانە کەتەلۆنیەیە، ئەم پیاوە 47 ساڵانە کە برای بچووکی پیپ گواردیۆلا بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتییە، دەستێکی باڵای لە سەرکەوتنەکان و گەشەکردنی یانەکە هەیە، برایە بچووکەکەی گواردیۆلا رۆڵێکی کاریگەریی لەسەر کڕینی بەشێک لە ئەستێرەکانی ئێستای یانەکە هەیە.

برایەکەی گواردیۆلا هاوشانی گروپی ئەبوزەبی نزیکەی نیوەی پشکەکانی یانەکەیان کڕیوەتەوە، ساڵی 2017 برایەکەی گواردیۆلا بە هاوبەشی لەگەڵ گروپی ئەبوزەبی کە خاوەندارییەتی مانچێستەر سیتی و چەندان یانەی دیکەی ئەوروپی و جیهانی دەکات، %44.3ـی پشکەکانی یانەکەیان کڕییەوە.

Man City owners, Pep Guardiola's brother take over Girona | MARCA in English

گواردیۆلا دەیەوێت جیرۆنا بکاتە یەکەمی کەتەلۆنیا

برایەکەی گواردیۆلا لەبارەی پێشەنگایەتیکردنی لالیگا دەڵێت :’ئێمە خاوەنی راهێنەرێک و کۆمەڵێک یاریزانی باشین، هەر کاتێک ریال مەدرید یان بارسێلۆنا یان ئاتلێتیکۆ مەدرید دێنە یاریگاکەمان دەشڵەژێن، یاریگای مۆنتیلیڤی بۆ یانەکانی رکابەرمان ترسێنەرە، ئێمە پێمانوایە جیرۆنا یانەی یەکەمی کەتەلۆنیایە، نەوەک بارسێلۆنا’.

بەرپرسەکەی یانە کەتەلۆنییەکە لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زۆر وەکو بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانان کاری کردووە، لە دۆزینەوە و گواستنەوەی یاریزانەکان بۆ ریزەکانی جیرۆنا رۆڵێکی کاریگەری هەبووە، کە زۆربەی یاریزانە دیارەکانی یانەکە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامە باشەکانی جیرۆنا هەیە.

Inside Girona's unlikely rise: Pep Guardiola's brother, Man City, and table  football - The Athletic

برایە بچووکەکەی گواردیۆلا کێیە؟

پیێر گواردیۆلا لەدایکبووی ساڵی 1976ـە، کاتێک یاریزان بوو یاریزانێکی ئاستە مامناوەند بوو، هەربۆیە هەرزوو چوو بواری بازرگانی و دەستی بە خوێندن کرد لەو بوارە، تەنانەت برایەکەی گواردیۆلا ماوەیەک لە کۆمپانیای نایکی تایبەت بە کەلوپەلە وەرزشییەکان کاری کردووە و سپۆنسەری بۆ ئەستێرە گەورەکانی وەکو پیکێ و بۆسکێتس ورۆناڵدۆ و رۆناڵدینهۆ و پیوۆل دۆزیوەتەوە.

پیێر گواردیۆلا ساڵی 2009 بڕیاریدا واز لە کاری بازرگانی بهێنێت و کۆمپانیایەکی بۆ خۆی بۆ راوێژکاری وەرزشی و بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانان دامەزراند، دواتر ساڵی 2020 سێ ساڵ دوای ئەوەی بەشێک لە پشکەکانی یانەکەی کڕییەوە، وەکو سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی یانەی جیرۆنا دەستبەکاربوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button