یاریگا –
ئەمڕۆ دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر لەبارەی چارەنووسی عەباس عوبێد راهێنەری یانەکەیان کۆدەبێتەوە و بڕیاری کۆتایی خۆیان دەدەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، عەباس عوبێد دەستلەکار ناکێشێتەوە و ئەمڕۆ کاتی مەشق و راهێنانی داناوە و سەرپەرشتی راهێنانەکانی یاریزانی یانەی هەولێر دەکات، بەڵام دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات و لەبارەی مانەوە یان دوورخستنەوەی راهێنەری یانەکەیان بڕیار دەدەن.
https://www.facebook.com/Yariga/videos/1733650373803193/
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، عەباس عوبێد جلەوی تیپەکەی لەدەست داوە و لەگەڵ بەشێک لە یاریزانەکانی یانەکە کێشەی هەیە، بۆیە بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە لەلایەن دەستەی کارگێڕی یانەکەی قەڵاومنارە نزیکترین بژاردەیە، لەکاتێکدا چوار رۆژی دیکە یانەکەی قەڵاومنارە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی هەیە.
یاریی داهاتووی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق رۆژی پێنجشەممە لە گەڕی نۆیەمی خولەکە لە بەسرە بەرامبەر مینا دەبێت، کە هەولێر لەکۆی هەشت یاری تەنیا دوو بردنەوەی بەدەستهێناوە و تووشی پێنج دۆڕان بووە، بە کۆکردنەویە حەفت خاڵ لە پلەی حەڤدەمی ریزبەندی دێت.
https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid036CFSsdh3P7xhD3MXgXRcB4meETBJLWdrmqRkTf6QcFRB6jaQAUgbs7RJHXYRXakhl