ئیسپانیا

مۆدریچ بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی کرد

یاریگا

لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، دوای ماوەیەک گەڕایەوە و بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کردەوە.

ریال مەدرید سبەی شەممە لە گەڕی 16ـی لالیگا دەبێتە میوانی ریال بێتیس، یاریزانانی یانەکە ئەمڕۆ بەشداری دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەکەیان، بۆ یارییەکە کرد.

لە کۆتا یەکەی ئامادەکاری مێرنگی، لوکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری یانەکە، بەبێ کێشە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان کرد و بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت.

لوکا بەهۆی ئەو پێکانەی لە ماوەی رابردوو تووشی بوو، نەیتوانی بەشداری دوو یاریی رابردووی یانەکەی، بەرامبەر ناپۆلی و گرانادا نەکرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button