ئه‌ڵمانیائیسپانیا

بایەرن میونخ لە بەرامبەر ئالفۆنسۆ دەیڤیزدا داواکاری له ڕیاڵ مەدرید هەیە

بە ئاسانی دەستبەرداریی نابن و دواکاریان لە پیرێز هەیە

Yariga App

یاریگا –

وا دیارە یانەی بایەرن میونخ نایەوێت هەروا ئاسان دەستبەرداری ئالفۆنسۆ دەیڤیز بێت بۆ ریاڵ مەدرید.

یانە شاهانەکە ماوەیەکە خواستی لەسەر ئەستێرە کەنەدیەکەی بایەرن زۆرە و بۆ ئەو مەبەستە بڕە پارەیەکی بۆ دیاری کردووە.

تازەترین پێشهات لەم سەروبەندەدا زیادکردنی ئەو بەربەستەیە کە بایەرن دەیخاتە بەردەم ریاڵ له ڕفاندنی باڵە فڕیوەکەی باڤارییەکان.

پێگەی Defensacentralی نزیک لە مێرەنگی بڵاوی کردووتەوە کە بایەرن میونخ لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە دەیڤیز، دوو داواکاریی هەیە. یەکەیمان رۆدریگۆی بەرازیلیان دەوێت وەک گۆڕینەوە. دووەمیشیان نیکۆ پازی لاوی مەدریدیەکان و لەگەڵ بڕە پارەیەک.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەکات کە یانە ئەڵمانییەکە نایەوێت لە 2025دا دەیڤیس کە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، بە خۆڕایی ڕیزەکانیان بۆ قەڵای سپی بە جێ بهێڵێت.

بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوە جیاوازەکانیش، مەدریدیەکان بڕی 60-70 ملیۆن یۆرۆیان بۆ نرخی دەیڤیس داناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button